بەڕێز کاروان یاروەیس
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کاک عەلی یاروەیس
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی یاروەیس) باوکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و باوکی کۆچکردووت جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی