شه‌هید فه‌ره‌ج محه‌مه‌د بابا ناسراو به حه‌مه‌فه‌ره‌ج هه‌ورامی، له دایكبووی ساڵی 1949ی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌یه، هه‌ر به لاوێتی هه‌ستی به داگیركاریی و جیاوازییه‌كانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، بۆیه له ساڵی 1967دا بۆتە پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، به‌هۆی ئازایه‌تییه‌وه كراوه‌ته سه‌رپه‌ل و به شداریی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌و كاته‌ی سنووره‌كه‌ی خۆی كردووه و تا هه‌ره‌سی شۆڕش، به‌رده‌وام بووه له پێشمه‌رگایه‌تی.
له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له خه‌باتی نهێنیدا چاوكراوه و لێزان و ئازابووه، بۆیه زۆر چالاكی گرنگ و گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه.
ساڵی 1981 خه‌باتی شار‌و شاخی پێكه‌وه گرێداوه و بۆته پێشمه‌رگه، دواتر له تیپی 11ی هه‌ورامان درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی داوه، له‌به‌ر ئازایه‌تی و قاره‌مانێتیه‌وه هه‌رزوو پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕیوه، وه‌ك: فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت و فه‌رمانده‌ی كه‌رت) له‌و تیپه، دواتر گوێزراوه‌ته‌وه بۆ تیپی 55ی قه‌ره‌داخ و له ساڵی 1988دا كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌وتیپه.
له راپه‌ڕینی 1991دا رۆڵێكی باڵا و كاریگه‌ری هه‌بووه له پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك، هه‌ر ئه‌وكاتانه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن، له دامه‌زراندنی سوپای یه‌كگرتوی كوردستاندا كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌وج له قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ش كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 3ی لیوای سلێمانیی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ی.ن.ك.
شه‌هیدی فه‌رمانده حه‌مه‌فه‌ره‌ج هه‌ورامی له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری زۆر شه‌ڕ و داستانی كردووه، له‌وانه: بێتواته، قه‌یوان-ماوه‌ت، زۆزگ و سه‌رتیز، شاره‌زور و گڵه‌زه‌رده، شێخته‌وێڵ و سه‌ركردایه‌تی، ده‌شتی كۆیه و كونه‌كۆتر و زۆری دیكه‌ش، تێكڕاش له ماوه‌ی خه‌باتیدا سێ‌جار به سه‌ختی برینداركراوه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 4/1/1995 له گوندی (دارسه‌لام)ی سنووری گه‌ڵاڵه، شه‌هیدكرا.
لهۆن فه‌ره‌ج