شه‌هید كه‌مال عارف محه‌مه‌د، له دایكبووی ساڵی 1966ی خێزانێكی هه‌ژارو شۆڕشگێڕ و كورد په‌روه‌ری شاری سلێمانییه، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واوكردووه، كاتێكدا له قۆناغی دووه‌می ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ بووه له ساڵی 1982 په‌یوه‌ندی كردووه به (رێكخراوی قه‌ندیل)ی شاری سلێمانی له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان كه باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
هه‌ڤاڵێكی چالاك و به توانای خه‌باتی نهێنی بوو، له‌به‌ر لێهاتوویی و ئاستی رۆشنبیری هه‌ر زوو كرایه لێپرسراوی شانه، له‌لایه‌ك خوێندكار و خه‌ریكی خوێندن بوو، له‌لایه‌ك په‌ره‌ی به‌كاری نهێنی و چالاكی وكاری رێكخراوه‌یی ده‌دا، چه‌ندین چالاكیی گرنگی له ناوشاردا ئه‌نجام داوه.
به‌داخه‌وه، له شاڵاوی ره‌شبگیرییه‌كه‌ی ساڵی 1985دا و به دیاریكراویش له شه‌وی 30\31/8/1985 ده‌ستگیركرا.
شه‌هید كه‌مال هه‌ڤاڵێكی قاڵبوی خه‌باتی نهێنی ناوشار بوو، هه‌ر بۆیه به‌رگه‌ی قورسترین لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی گرت و به‌ڵێنیی به یه‌كێتی و هه‌ڤاڵه‌كانی دابوو كه ئاماده‌یه خۆی بكات قوربانی له پێناویان‌دا، هه‌ر بۆیه به‌ور ئاسا به‌رامبه‌ر زیندان و ئه‌شكه‌نجه و جه‌لاده‌كان بۆوه و ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌شی نه‌دركاند، داستانێكی له خۆڕاگریی تۆماركرد.
دواجار له رۆژی 19/12/1985 له قه‌سابخانه‌كه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ 84 زیندانیی دیكه‌دا له سێداره دران و ته‌رمه‌كانیشیان نه‌درانه‌وه به كه‌سوكاریان و تا ئێستاش رووفاته‌كانیان نه‌هێنراونه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
شه‌هید كه‌مال سێیه‌م شه‌هیدی خانه‌واده‌كه‌یه‌تی كه له قه‌سابخانه‌كانی موسڵ و به‌غدا به له سێداره‌دان و گولله‌بارانكردن شه‌هیدكراون، وه‌ك: ره‌وف محه‌مه‌دی مامی كه له موسڵ گولله‌بارانكراوه، ره‌زا حسێنی خاڵی له موسڵ له سێداره دراوه.
هه‌زاران سڵاو له رۆحی پاكی شه‌هید كه‌مال و گشت شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كوردوكوردستان.
ئارام هه‌ڵه‌دنی