سبەی هەفتەیەكی نوێی یارییەكانە

09:47 - 2024-01-09
وەرزش
150 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان هەنگای زۆری ناوە و ئەم هەفتەیە یارییەكانی هەفتەی 15 یەمینی خولەكە دەكرێن.
رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو یارییەكانی هەفتەی 14 كران، سیروانی نوێی چوارەم لە یاریگای خۆیدا براوە بوو، ئاكرێی یەكەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دۆڕا، شیروانەی دووەمیش لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەكی باشی تۆمار كرد، چوارقوڕنەی سێیەم لە یاریگای خۆیدا نەیتوانی لە دەبرەندیخان بباتەوە هەردووكیان یەكسان بوون، تەوای ئەنجامی یاریەیكانی هەفتەی 14 و هەفتەی ئایندەو ریزبەندیی خولەكەش بەمشێوەیەیە:
هەفتەی 14
*ئارارات     (3)×(2) ئاكرێ.  
*شیروانە    (3)×(0) دهۆك.
*چوارقوڕنە(0)×(0) دەربەندیخان.
*سیروانی نوێ(1)×(0) سۆران.
*شەقڵاوە    (2)×(3) پ.هەولێر.
*زاخۆ        (1)×(0) رانیە.
*هەندرێن   (0)×(0) سەید سادق.
*برایەتی   (1)×(1) هەولێر.
هەفتەی 15
چوار شەممە 10/1/2024
*برایەتی  ×سیروانی نوێ.
*هەولێر   ×ئارارت.
*سۆران    ×شەقڵاوە.
*ئاكرێ    ×چوار قوڕنە.
پێنجشەممە 11/1/2024
*رانیە        × سەیدسادق.
*دەربەندیخان× زاخۆ.
*پ.هەولێر   × شیروانە.
*دهۆك       × هەندرێن.

ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی خولەكە
-1ئاكرێ     (14 یاری)(26 خاڵ).
-2شیروانە   (14 یاری)(24 خاڵ).
-3چوارقوڕنە(14 یاری)(24 خاڵ).
-4سیروانی نوێ(14یاری)(24خاڵ).
-5پ.هەولێر (14 یاری)(21 خاڵ).

#ساڵی نوێی خوێندن #ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان