پێشمەرگە نابێت بدۆڕێت

09:49 - 2024-01-09
وەرزش
137 جار خوێندراوەتەوە

تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراقدا بەشداریی دەكات و تاڕادەیەك ئەنجامەكانی باشن و چاوەڕوانی باشتریشی لێدەكرێت.
ئەم تیپە تائێستا 4 یاریی لەم خولەدا كردووەو خاوەنی 6 خاڵە لە سێ یەكسان بوون و یەك بردنەوە، ئەم هەفتەیەش یاریی پێنجەمی دەكات و یارییەكەشی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر تیپی یانەی عەفەكە لە پارێزگای دیوانییە.
ئەم یارییە ئەمڕۆ سێشەممە 9/1/2024 لە یاریگای قەزای عەفەك دەكرێت، بۆ ئەوەی پێشمەرگە لە بازنەی ململانێی خولەكەدا بێت و ركابەری گرتنی پلە باشەكان بكات، نابێت ئەم یارییە بدۆڕێنێت و پێویستی بە بردنەوەیە بە تایبەتیش كە عەفەك دواتیپی ریزبەندیی گروپی دووەمە و یەك بردنەوەو سێ دۆڕاندنی هەیە.
بەرلە یارییەكانی ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم تاپێنجەمی ریزبەندیی یانە بەشدارەكانی ئەم گروپە بەمشێوەیەیە:
-1كەرمە  (5 یاری)(11خاڵ).
-2فەهد   (5 یاری)(8 خاڵ).
-3سامەڕا  (5 یاری)(7 خاڵ).
-4پ.سلێمانی(4یاری)(6خاڵ).
-5مەسافی.با(4یاری) (6خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان