یادەوەریی وەرزشی

09:50 - 2024-01-09
وەرزش
80 جار خوێندراوەتەوە
د.لەتیف ئەمین-کاک فایەقی قەساب

خەسرەو گورون

97


لە چەند ئەڵقەی رابردووی ئەم باسانەمدا تیشكێكم خستە سەر خولێكی دۆستانەی یانەو دامەزراوە وەرزشییەكانی سلێمانی كە لقی سلێمانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق رێکیخستبوو، خولەکە ئەم تیپانە تیایدا بەشدار بوون (یانەی سلێمانی، یانەی سیروان، مەڵبەندی لاوانی سلێمانی، مەڵبەندی لاوانی شەهید، پۆلیسی سلێمانی، یانەی قوتابیان و لاوانی سلێمانی)، ئەم خولە دووەم خولی دۆستانە بوو پاش تەواو بوونی یارییەکانمان لە خولی پلە دووی یانەکانی عیراقدا رێکبخرێت، سەرەنجامیش پاش چەند یارییەکی خولەکە کە بەسیستمی چوونەدەرەوە بوو بە دوو دۆڕاندن، تیپی ئێمە (یانەی سلمانی) و تیپی یانەی قوتابیان و لاونی سلێمانی گەیشتینە یاریی کۆتایی.
خولەكە مانگی ئابی ساڵی 1990 دەستیپێكرد، یەکەم یارییمان رۆژی 1/8/1990 بەرامبەر تیپی پۆلیسی سلێمانی بوو پاش یەکسان بوون 1-1 دواتر بەپەنالتی یارییەکەمان بردەوە. 
دووەم یاریمان رۆژی 2/8/1990 کرد كە بەرامبەر تیپی مەڵبەندی لاوانی شەهید بوو، سەرەنجامیش 2-1 یارییەكەمان بردەوە، سێیەم یاریمان بەرامبەر تیپی یانەی قوتابیان و لاوانی سلێمانی بوو، رۆژی 11/8/1990 کردمان، 2-1 ئەم یارییەكەشمان بردەوە.
هەردوو راهێنەر عومەر خەتاب و حەمە بچكۆل راهێنەرانی تیپی یانەی سلێمانی بوون،  شێخ ئیسماعیل مەحمود سەرپەرشتیاری تیپەكە بوو. رۆژی پێنجشەممە 16/8/1990 ئێمە و تیپی یانەی قوتابیان و لاوانی سلێمانی یاریی کۆتایی ئەم خولەمان کرد لەم یارییەدا هەردوو راهێنەر بە پلانی 4-3-3 یارییان كرد، پێكهاتەكەشمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی: رزگار عەلی.
* بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، نەوزاد مستەفا، تەنیا حەسەن تەنیا، شەهید هەرسین رەسوڵ.
*ناوەند: سەڵاحی شێخ ئەمین، کاژاو کەمال، شوان عەتوف، ئالان قادر.
*هێرشبەر:حەمەی کەریم و بەکری شێخ مستەفا.
لە یارییەكەدا هەردوو راهێنەر ئەم گۆڕانكارییانەیان كرد: ئامانجی سەید برایم بۆ شوێنی شوان، ئالان محەمەد بۆ شوێنی ئالان، جەعفەر تۆفیق بۆ شوێنی بەکر، دێرێ لەتیف ئەمین بۆ شوێنی حەمەی کەریم، گۆڵەکەی یانەی سلێمانی ئالان قادرلە د؛70 دا کردی.
خوالێخۆشبووان (یاسین مستەفا سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق و د.لەتیف ئەمین سەرۆکی یانەی سلێمانی و کاک فایەقی قەساب) و میوان و ئامادە بوویەکی زۆر ئامادەی یاریی کۆتایی بوون و خەڵاتەکانی خولەکەشیان دابەشکرد.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان