جامی سوپەری ئیسپانیا

09:56 - 2024-01-09
وەرزش
156 جار خوێندراوەتەوە

سبەی چوار شەممە 10/1/2024 لە سعودیە یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا دەستپێدەكەن و تیپی چوار یانەی ئەو وڵاتە بەسیتمی چوونە دەرەوە بە یەك دۆڕاندن لە نێوان خۆیاندا یاریی دەكەن.

یارییەكان
یارییەكانی ئەم خولە تا یاریی كۆتایی بەمشێوەیە دەبن:

چوار شەممە 10/1/2024
*ریاڵ مەدرید×ئەتلەتیكۆ مەدرید - سەعات 10.

پێنجشەممە 11/1/2024
*بارسیلۆنا × ئۆساسۆنا - سەعات 11.

یەكشەممە 14/1/2024
*یاریی كۆتایی هەردوو براوەی ئەو دوویارییە سەعات 11 ی شەو دەیكەن.

جامی سوپەری ئیسپانیا
ئەم خولە كورتخایەنە و تەنیا تیپی چوار یانەی ئیسپانیا بەشداریی تیادا دەكەن، یەكەمیان یانەی بارسیلۆنا وەك پاڵەوانی وەرزی رابردوو (2022-2023)، ریاڵ مەدرید وەك یەكەمی خولی جامی ساڵی رابردووی ئیسپانیا (2022-2023)، ئۆساسۆنا وەك دووەمی خولی جامی كوپا دیلرێ، لەبەر ئەوەی وەرزی رابردوو ریاڵ مەدرید دووەمی لالیگا بووە و لە هەمان كاتیشدا یەكەمی كوپا دیلرێش بووە ئەتلەتیكۆی سێیەمی لالیگا دەچێتە شوێنی.
یارییەكانیش قورعەی بۆ ناكرێت، بەشێوەیەك دیاریی دەكرێن كە پاڵەوانی لالیگا بارسیلۆنا بەرامبەر دووەمی جامی شا (ئۆساسۆنا) و یەكەمی جامی شای ئیسپانیاش (ریاڵ مەدرید)بەرامبەر دووەمی لالیگا (لەم خولەدا سێیەم بەشدارە) (ئەتلەتیكۆ مەدرید) یاریی دەكەن.
سعودیە لە وەرزی 2019-2020 –ەوە ئەم خولە رێكدەخات، تەنیا وەرزی 2020-2021 نەبێت كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە ئیسپانیا كراوە.
وەرزی رابردووش هەر لە سعودیە كرا، لە یەكەم یارییدا بارسیلۆنا بە پەنالتی 4-2 لە ریاڵ بیتیسی بردەوە پاش ئەوەی لە كاتی یاسایی یارییەكەدا 2-2 یەكسان بوون، پاشان لە یاریی كۆتاییدا 3-1 لە ریاڵ مەدریدی بردەوە.

فایلی براوەكانی ئەم خولە
یانەی بارسیلۆنا لە فایلی براوەكانی ئەم خولەدا پكشی شێری بەردەكەوێت و خاوەنی 14 جامە، ریزبەندیی ئەو یانانەش كە براوەی ئەم جامە بوون یان گەیشتوونەتە یاریی كۆتایی و یاریی كۆتاییان دۆڕاندووەو دووەمی خولەكە بوون بەمشێوەیەیە:
-1بارسیلۆنا        (14 جام)   (11 دووەمی).
-2ریاڵ مەدرید   (12 جام)     (6 دووەمی).
-3ئە.بیلباو        (3 جام)       (3 دووەمی).
-4د.لاكۆرۆنیا     (3 جام)       (0 دووەمی).
-5ئە.مەدرید     (2 جام)       (5 دووەمی).
-6ڤالانسیا         (1 جام)       (3 دووەمی).
-7سیڤییا           (1 جام)      (3 دووەمی).
-8زاراگۆزا         (1 جام)       (2 دووەمی).
-9ریاڵ مایۆركا    (1 جام)      (1 دووەمی).
-10ریاڵ سۆسیداد(1 جام)      (0 دووەمی).
-11ئیسپانیۆڵ     (0 جام)     (2 دووەمی).
-12ریاڵ بیتیس   (0 جام)     (1 دووەمی).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان