سەرۆک بافڵ: هەموو هەنگاوێكمان لەپێناوی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە

02:42 - 2024-01-10
کوردستان
490 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی هەڤاڵی تێکۆشەر دلێر سەید مەجید، 
‏‎سەردانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد.
لە دیدارێکدا پرسە حزبی و رێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە سەرخستنی سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرایەوە كە خۆی لە خزمەتكردنی خەڵك، بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی دەبینێتەوە.
‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ روونیکردەوە، هەموو ئەو بڕیارانەی دەدرێن لە چوارچێوەی بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی پێنج و لە ژێر رۆشنایی پەیڕەوی نوێدایە، هەموو هەنگاوێكیشمان لەپێناوی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان