كۆستاس ئیكسلۆس
له‌عه‌ره‌بییه‌وه:تاهیر عوسمان
خۆشه‌ویستی
ئێواره‌یه‌ك قوتابیه‌كی ئه‌ڵمانی ده‌چێته ئاهه‌نگێك، چاوی به‌ژنێكی گه‌نج ده‌كه‌وێ، زۆر جوان، خاوه‌ن قژێكی زۆر تۆخ، خاوه‌ن پیستێكی زۆر بزڕكاو. شریتێكی ره‌شی باریك كه گرێیه‌كی بچووكی پێوه‌بوو له مله درێژه‌كه‌ی ئاڵابوو، قوتابییه‌كه تا دره‌نگانی شه‌و سه‌مای له‌گه‌ڵ داده‌كا، به‌ره‌به‌یان ده‌یباته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، كه جله‌كانی له‌به‌ر داده‌كه‌نێ، كچه‌كه به‌تكاوه پێی ده‌ڵێ ئه‌و شریته نه‌كاته‌وه كه به ملیه‌وه‌یه‌تی، ئه‌و به رووتی كه ته‌نها شریته‌كه‌ی به مله‌وه ماوه، باوه‌شی پێدا ده‌كا و هه‌ڵیده‌گرێ، و پاشان ده‌خه‌ون. كه قوتابییه‌كه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر سه‌رینێكی سپی داده‌نیشێ. سه‌یری روخساری كچه‌كه ده‌كا كه له‌سه‌ر پێخه‌فێكی سپی نووستووه و هێشتا شریته ره‌شه‌كه‌ی له‌مله. به جووله‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ گرێیه‌كه ده‌كاته‌وه، له‌وده‌مه‌دا سه‌ری كچه‌كه لێده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
زمان
حه‌وت كه‌س له‌دانیشتووانی ئه‌تلانتس به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه گه‌شت، شاعیر و وێنه‌كێش و كاهین و رێگر و عاشق و فه‌یله‌سووف و ریباخۆرێك. ده‌گه‌نه ئه‌شكه‌وتێك.
شاعیره‌كه هاوارده‌كا: ئای جێگایه‌كی چه‌ند باشه بۆ ئیلهام وه‌رگرتن.
وێنه‌كێشه‌كه ده‌ڵێ بابه‌تێكی بێ هاوتایه بۆ تابلۆ.
كاهین ده‌ڵێ: شوێنێكی دڵگیره بۆ نوێژكردن.
دزه‌كه ده‌ڵێ: ئای له‌و شوێنه باشه بۆ خۆشاردنه‌وه.
ڕیبا خۆره‌كه ده‌ڵێ: ئه‌مه گه‌نجینه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه.
عاشقه‌كه خه‌ون ده‌بینێ وبه ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێ: په‌ناگه‌یه‌كه بۆ خۆشه‌ویستییه‌كه‌م.
هزرڤانه‌كه ده‌ڵێ: ته‌نها ئه‌شكه‌وتێكه!.
گه‌ڕان
پیاوێك به‌درێژایی ژیانی جیهانی ته‌ی كرد به‌دوای به‌دوای به‌ردێك، به‌ردی فه‌یله‌سووفاندا گه‌ڕا، ئه‌و به‌رده‌ی كانزا هه‌رزانه‌كان ده‌گۆڕێ بۆ زێڕ. له دۆڵ و چیاكاندا ده‌گه‌ڕا. جلێكی دڕاوی له‌به‌ركردبوو. قایشێكی ئاوه‌زێنه كانزایی له پشتێنی خۆی شه‌ته‌ك دابوو. هه‌رجاره‌ی مه‌زه‌نده‌ی بكردایه كه ئه‌و به‌رده‌ی دۆزیویه‌تیه‌وه به‌رده به‌نرخه‌كه‌یه به ئاوه‌زێنه‌ی قایشه‌كه‌ی داده‌هێنا و پاشان ناچار ده‌بوو بۆ دوور فڕێی بدا.
رۆژێكیان دوای نیوه‌ڕۆیه‌ك كه له‌وپه‌ڕی ماندوویه‌تیدا بوو. گه‌یشته كۆخته‌ی پیره‌ژنێكی وه‌رزێر و داوای خواردنه‌وه‌ی لێ‌كرد. پیره‌ژنه‌كه پرسیاری لێ‌كرد و دوای ئه‌وه‌ی به‌وردی گوێی لێ راگرت. سه‌یری ئاوه‌زێنه‌ی قایشی پیاوه‌كه‌ی كرد و گووتی: ئه‌ی داماو تۆ به‌رده به‌نرخه‌كه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه و فڕێت داوه ئه‌دی تێبینیت نه‌كردوه ئاوه‌زێنه‌كه‌ت به‌ڕاستی بووه‌ته زێڕ.
راسته‌قینه‌و خه‌یاڵی
دایك و باوكێكی خورافی سه‌یری كوره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست وازی ده‌كا. باوكه‌كه ئاوڕێك ده‌داته‌وه و له دایكه‌كه ده‌پرسێ: ناڵێین ئه‌و له‌ئه‌فسانه به‌ولاوه هیچی تر نیه.
ده‌نگه‌كانی بێده‌نگی
دواجار بۆمبی ئه‌تۆمی هاوێشتراو ژیانی مرۆڤی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه له‌ناوبرد. تاكه كه‌سێك له‌نێو هه‌وربڕێك له شیكاگۆ رزگاری بوو. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌كانی ناو به‌فرگره‌كه‌ی ته‌واوكرد. خوێندیه‌وه و بینی و سه‌یری كرد و به‌دبه‌ختانه گوێی بۆ كتێبخانه نموونه‌ییه‌كه‌ی و مۆزه‌خانه خه‌یاڵییه‌كه‌ی هه‌ڵخست, بینی ئه‌و له‌گیانه‌لڵادا نه‌بووه. بۆیه بڕیاریدا له‌وه دڵنیابێته‌وه له نهۆمی چله‌مه‌وه خۆی هه‌ڵداته خواره‌وه. كاتێك به‌ته‌ك ئه‌پارتمانێكی نهۆمی یه‌كه‌میشدا تێپه‌ڕی گوێی له‌زه‌نگی ته‌له‌فۆن بوو.
***
نووسه‌ر: كۆستاس ئه‌كسیلۆس (ئه‌سینا1924-پاریس 2010)فه‌یله‌سووفێكی فه‌ره‌نسی و نووسه‌ر و وه‌رگێڕو مامۆستایه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی زانكۆ بووه. به‌ره‌گه‌ز یۆنانی بووه، له ئه‌سینا له‌دایك بووه. به‌سێ زمان خوێندوویه‌تی یۆنانی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، داگیركردنی یۆنان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ناچاری كرد واز له خوێندنی یاسا‌و ئابووری بهێنێ. وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك و ئه‌ندامێكی حیزبی شیوعی ده‌چێته پاڵ هێزی به‌رگری یۆنانییه‌وه. پاشان وه‌كو له رێگا لاده‌رێك له‌حیزب ده‌رده‌كرێ. له قۆناغی قه‌یراناوی دوای شه‌ڕی ناوه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی راستڕه‌وه‌وه زیندانی ده‌كرێ و له‌سه‌ربازگه‌ی به‌ندییه‌كان له‌پاڵ ده‌ریا زیندانی ده‌كرێ. به‌ڵام له شه‌وێكی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 توانی به‌مه‌له‌كردن خۆی بگه‌یه‌نێته به‌له‌مێك وله سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیشتیتۆی فه‌ره‌نسی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ 200 رۆشنبیری چه‌وساوه‌ی دیكه‌ی یۆنانی له‌كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945گه‌یشته پاریس و له كۆتایی هه‌مان ساڵ دادگایه‌كی سه‌ربازی حوكمی له سێداره‌دانی ئاماده نه‌بووی بۆ ده‌ركرد. تا هاوینی 1956 نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه وڵات. دوای خوێندنی فه‌لسه‌فه له زانكۆی سۆربۆن. له ماوه‌ی نێوان 1950-1957وه‌كو توێژه‌ر له سه‌نته‌ری نیشتیمانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كاری كردوه، له ساڵانی نێوان 1962-1973مامۆستای فه‌لسه‌فه بووه له‌زانكۆی سۆربۆن، به‌رله‌وه‌ی بۆ سه‌نته‌ری نیشتیمانی تو‌ێژینه‌وه‌ی زانستی بگه‌ڕێته‌وه، ساڵی 1957په‌یوه‌ندی به‌تیمی گۆڤاری (بیانووه‌كان)ه‌وه ده‌كا، كه له‌ساڵی 1960تا نه‌مانی له‌ساڵی 1962 سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره بووه.
كۆستاس ئه‌كسیلۆس به زمانی فه‌ره‌نسی و هه‌روه‌ها به‌هه‌ردوو زمانی یۆنانی و ئه‌ڵمانی ده‌ینووسی. ئه‌كسیلۆس بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تیۆره‌كانی- ماركس و ئه‌نگلز- هزری(هیراكلیتس)ی به‌كارهێناوه. رۆڵی هه‌بووه له زیاتر بایه‌خ پێدانی فه‌یله‌سووفه هاوچه‌رخه‌كان به‌فه‌لسه‌فه‌ی به‌ر له‌سوكرات و فه‌لسه‌فه‌ی كۆنی یۆنانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. كتێبی(گه‌مه‌ی جیهان) له‌گرینگترین كتێبه‌كانیه‌تی. ئه‌م چیرۆكانه‌ی سه‌ره‌وه له‌كتێبی هه‌قایه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كان وه‌رگیراون كه له‌ساڵی 1971 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:ماڵپه‌ڕی(المجله الپقافیه الجزائریه) محمد عبدالحلیم غنیم كردوویه به‌عه‌ره‌بی.