کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردووی راگەیاند و بەو پێیە زۆرترین بڕی بارانبارین لە مێرگەسوور لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە، کە 175 ملم بارانی لێ باریوە.
هەروەها لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران لە یاخسەمەر باریوە بە بڕی زیاتر لە 106 ملم و کەمترین بڕی بارانبارینیش لە سەیدسادق بووە کە بڕی 4.4 ملم بارانی لێ باریوە.
هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش زۆرترین بڕی باران لە دینارتە بووە کە بڕی 120.3 ملم باران باریوە و کەمترین بڕی بارانیش لە زاخۆ بووە و بڕی زیاتر لە 30 ملم باران باریوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کەشناسی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا کرد، کەمترین بڕی بارانبارینیش لە کەلار بووە بەبڕی کەمتر لە یەک ملم.