شه‌هیدی نه‌مر سالم عه‌زیز داود ناسراو به سالم سلێڤانه‌یی، له دایكبووی ساڵی 1955ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری هۆزی سلێڤانه‌ی شاری زاخۆیه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و پیشه‌سازیی له شاری موسڵ ته‌واو كردووه، ساڵی 1973 له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌یی پیشه‌سازی پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێناوه، دواتر چۆته زانكۆی به‌غدا و ساڵی 1977 به‌شی میكانیكی پیشه‌سازیی ته‌واوكردووه و به مامۆستا له شاری دهۆك دامه‌زراوه.
شه‌هید سالم گه‌نجێكی ئازا‌و كوردپه‌روه‌ر و خاكی و نیشتمانی بووه، نمونه‌ی گه‌نجی ئازا‌و به هه‌ڵوێست بووه له زاخۆ و ده‌ڤه‌ری بادینان به گشتی، ساڵی 1975 باوكی له سێداره دراوه، شه‌هیدبوونی باوكی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر شه‌هید سالم هه‌بووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی تێكۆشان، بۆیه له ساڵی 1977دا په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌س ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ئه‌ندامی چالاكی ئه‌و كاته‌ی رێكخستنه‌كان بووه له سنووری بادینان.
شه‌هید كه‌سێكی ئازا و چالاك و خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕی نه‌گۆڕ و جێگیر بووه، هه‌میشه له نێو خه‌ڵكدا و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدا به ئاشكرا بیروباوه‌ڕی خۆی له‌سه‌ر پڕسه جیاوازه‌كانی كوردایه‌تی به هاووڵاتیان و رۆشنبیران گه‌یاندووه، به ئاراسته‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پیلان و جیاكاری داگیركه‌ران له‌سه‌ر خاكی كوردستان، كاری كردووه.
هه‌ڤاڵ جه‌مال یوسف، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رپرسی ئێستای مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كاتی خۆی شه‌هید سالم له رێگه‌ی ئه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌وه، له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌ڵێت: شه‌هید سالم ئه‌ندامێكی چالاك بوو، زۆرجار له هه‌نگاوه‌كانی ئاگادارم ده‌كرده‌وه و رێوشوێنی خۆپارێزیمان داده‌نا له چاوی سیخوڕه‌كانی به‌عس تا بتوانین زیاتر له گه‌شه به رێكخستنه‌كانمان بده‌ین له ده‌ڤه‌ری بادینان، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا كه خه‌ریك بوو ئاشكرا ببێت داوام لێ‌كرد شاری زاخۆ به جێبهێڵێت، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وت و له رۆژی 9/5/ 1986 جه‌للاده‌كانی رژێمی به‌عس دایان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا و ده‌ستگیریان كرد، له ئه‌منی زاخۆ خرایه ژێر شه‌شكه‌نجه‌یه‌كی سه‌خته‌وه، له ئه‌نجامدا به‌رگه‌ی نه‌گرت و له رۆژی 10/9/1986 به‌هۆی ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی سپارد و شه‌هیدبوو.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی شه‌هید سالم له ناوچه‌ی بادینان، ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، شه‌هید سالمی به برایم عه‌زۆی دووه‌م وه‌سف كردووه له بادینان.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی