له چه‌ند رۆژی رابردوودا و به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هید و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی، مه‌راسیمی ساڵیادی شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د له شاری كفری به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێدا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی و نۆ منداڵی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، وتیشی: زۆر كه‌س هه‌ن پله و پێگه‌ی سیاسی و ئابووریشیان ئه‌شێت هه‌بێت، هه‌ن له كاتی رۆیشتندا ره‌تڵی ئۆتۆمبیل و ئاپۆڕای خه‌ڵك به‌دوایانه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ك مردو، وه‌ك نه‌بوو وان، به‌ڵام شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د له‌و نه‌مرانه‌یه بۆ سه‌د ساڵی تریش نه‌وه‌كان ناوی له بیر ناكه‌ن و هه‌ر به‌پاكی و به به‌رزی یاد ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یه‌دا، سالار مه‌حمود شه‌هیدانی وه‌ك ناسنامه‌ی سه‌ربه‌رزی و به‌شێك له نه‌مری و سه‌روه‌ریی له بیرنه‌كراو لای یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان، ناوهێنا و له باره‌ی شاری كفری و مێژووی قوربانیدانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌شه‌وه، ئاماژه‌ی به رۆڵی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده شه‌هید و قاره‌مانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، هه‌روه‌ك به‌پێویستی زانی له‌پێناوی پاراستنی ناوبانگی ئازایه‌تی و جوامێری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا خزمه‌تی زیاتر به شاره‌كه بكرێت و هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تر بره‌و به پێشكه‌وتنی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندنی بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌لێنیدا كاری جدی بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری وه‌زیران.
دواتریش له گۆڕستانی باوه‌شاسوار تاجه‌گوڵینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و داموده‌زگاكانی شاری كفری له‌سه‌ر ئارامگای شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د دانرا.