له ئاسمان هه‌ور و له هه‌وری ره‌ش ده‌بارێت باران، له دوندی كێ‌و، له لاپه‌سیو و كه‌ناران، بۆ تاقیكردنه‌وه به‌زینده‌وه‌ر ده‌به‌خشێ ژیانێكی نوێ، گیا سه‌وزده‌بێ، دار چرۆده‌كا، گوڵ ده‌پشكوێ، له ئاسمانی شین كۆمه‌ڵی ئه‌ستره‌كان جوان و گه‌شن، له به‌رزایی به‌ده‌وروبه‌ر رووناكی ده‌به‌خشن.
رێكردنی ژیانێكی ساده بۆ مرۆڤ ئاسانه، سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه به نه‌مری گرانه، كات وه‌ك گه‌وهه‌ره رۆژگار خۆی مامۆستایه، سه‌ركه‌وتووه كێ جڵه‌وی له‌ده‌ستایه، ژیان گه‌نجینه‌یه‌كی گرنگ و به‌نرخه، شه‌ره‌فمه‌ندانه بژی كه‌سایه‌تی خۆت سه‌رخه، ته‌مه‌ن ده‌ڕوا، كات ناگه‌ڕێته‌وه، گه‌وهه‌ر له‌ناو خۆڵیشدا ده‌دره‌وشێته‌وه.
پیره‌مێرد گوته‌نی: به‌رد بۆ په‌لی به‌رزه، له‌قه‌ش بۆ لقی به‌ردار، له‌سه‌ر نیشتمان زۆر مه‌زن و سه‌ردار چوونه سه‌ردار، له وته‌و كردار‌و هه‌ڵوێستی شه‌ش دانگ، هه‌ڵده‌كه‌وێ و به‌دیدێ شۆره‌ت و ناوبانگ.
خۆشه‌ویسته، نه‌مره ئه‌وه‌ی ژیانی به‌گه‌ل و نیشتمانی ده‌به‌خشێ، كێ به‌شدار و دروستكه‌ری مێژووی رۆژه، شایسته و خۆشه‌ویسته ده‌كرێته ده‌رزی به‌ركۆژه، هه‌ڵوێستی جوان خه‌یاڵ نیه، پڕ له‌به‌هره و واتایه، پێگه‌و شكۆی تێكۆشه‌ران له‌نێو دڵی گه‌ل دایه.
سلێمان فه‌خری سامی، تێكۆشه‌رێكی ماندوو، به‌سه‌ختی ژیا‌و ئاسان له ده‌ستچوو، ریشه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له جزیره‌ی بۆتان، له‌وێوه هاتووه بۆ داوێنی هه‌یبه‌ت سوڵتان، مامۆستا فه‌خریی باوكی كه‌سێكی كوردپه‌روه‌ر بووه، خوێندكارانی به‌گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری گۆش كردووه، دژی ده‌سه‌ڵاتداران بووه له‌هه‌ر زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك، بۆیه هه‌ر جاره گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك، له‌كۆیه ده‌گیرسێنه‌وه و جێگیرده‌بن له‌وساوه، سلێمان فه‌خری له 1939 له‌كۆیه هاتۆته دنیاوه، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سلێمانی و ناوه‌ندی له كه‌ركوك ده‌خوێنێ، دواتر له‌سلێمانی درێژه‌ی به‌خوێندن داوه، بڕوانامه‌ی پیشه‌سازی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ئامێزی ئه‌و خانه‌واده روناكبیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ره گه‌وره بووه، بۆیه هه‌ر زوو تێكه‌ڵاوی جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی بووه، سه‌ره‌تا به‌دڵسۆزی به‌شداری خه‌باتی پیشه‌یی كاری رێكخراوه‌یی كردووه، ساڵی 1954 په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، له‌كه‌ركوك به‌نهێنی درێژه‌ی داوه به‌خه‌باتی كوردایه‌تی، له 1958 بردووویانه بۆ به‌غدا له‌به‌ر دڵسۆزی و كاری حزبایه‌تی، له‌وێ هه‌وڵی زۆری داوه به‌كارو چالاكی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق گیراو هیچ نه‌بوو باكی، دراوه به‌مه‌حكه‌مه‌ی شه‌عب، به‌ڵام هیچ نهێنی نه‌دركاندووه، سوودیان لێ نه‌بینیوه بۆیه له‌به‌ندیان دابه‌زاندووه، له ساڵی 1962 په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه كردووه، ساڵی 1963 له شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان- حاجی قه‌ڵا برینداربووه.
ئیتر له ساڵی 1971 قۆناغێكی تازه‌ی ژیانی ده‌ست پێده‌كا، له‌گه‌ڵ خاتوو فه‌خریه فه‌قێ ئیسماعیل زه‌ماوه‌ند ده‌كا، به‌رهه‌می ئه‌و زه‌ماوه‌نده دیاری جوانی پێ ره‌وا دیون، خوای گه‌وره كچ و كوڕێك (نیاز و بۆتان)ی پێ به‌خشیون، له‌په‌نا ئه‌وه‌شدا درێژه‌ی به‌خه‌باتی سیاسی داوه، هه‌میشه كاری زۆر و شایسته‌ی ئه‌نجامداوه، هه‌موو خه‌باتی سیاسی پڕبووه له هه‌ڵوێست و بوێری، له‌وساوه رێگه‌یه‌كی تری خه‌بات هه‌ڵده‌بژێری، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی گه‌ل و به‌رزی نیشتمان، له 1972 په‌یوه‌ندی كردووه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی كوردستان، له‌نێو سلێمانی به‌نهێی و خه‌باتی سیاسی، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ شۆڕش بوو ته‌ماسی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چۆته شاخ، چونكه بڕیاری گرتنی دراوه، له 1982 خه‌باتی شاخ و شاری پێكه‌وه گرێ داوه، درێژه‌ی خه‌باتی له‌ناوشۆڕشی نوێ (ی.ن. ك)، باكی له‌دوژمن نه‌بوو له‌ئازارو دار‌و ته‌ناف، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوشارو له‌خه‌باتی نهێنی به‌رده‌وام ده‌بێ، تاكو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێ، له شه‌وی 20\21/11/1989 گیراوه، له‌گرتن و مانه‌وه‌ی سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، دوای مانه‌وه‌ی ساڵێك ئازاد كراوه له زیندان، له 21/11/1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكی نیشتمان.
دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌هاری 1991 به‌عسی له‌كوردستان ده‌ركران، دوژمن شكست و خه‌باتی كورد سه‌ركه‌وتن، سلێمان فه‌خری له رانیه كرایه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندنی پشكنینی تووتن، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ بووه، لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان بووه، له 20/12/1993 ئیسلامیه‌كان چاویان سوور ببوو، گۆبه‌ندێكیان گێڕا، بۆ بیانوو قاوغه داره‌مه‌یتێكی به‌تاڵیان به‌شاردا گێڕا، ئه‌مه پیلانێكی نه‌گریس و دارێژرابوو، شار سامناك و دۆخه‌كه تێكچڕژابوو، وه‌ك رێژنه باران دایانه به‌رگولله باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستن، جه‌نده‌كی پیرۆزی پێنج شه‌هیدیان خستن، خه‌ڵك له‌داخا لێویان ده‌كرۆشت دڵیان ده‌له‌رزین، شه‌هید سلێمان و چوار هاوڕێی له‌ناو باره‌گای كۆمیته له‌خوێن گه‌وزین، شه‌هید سلێمان تێكۆشه‌رێكی بوێر‌و به‌هه‌ڵوێستی چاكیان، نه‌مری بۆ هه‌موو شه‌هیدان سڵاو له‌گیانی پاكیان.
ره‌سوڵ بۆسكێنی