ئەمڕۆ سەنتەری رۆشنبیری کوردی-عەرەبی لە بەغدا کرایەوە و سەرۆک کۆماری عیراقیش لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکدا رایگەیاند، کار بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی سەنتەرەکە دەکەن لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان.
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا وتی، "سەنتەرەکە خواستی بەھێزکردنی پەیوەندییە کەلتورییەکانی نێوان رۆشنبیرانی عیراقی بە عەرەب و کوردەوە ھەیە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پتەوکردنی پێکەوەژیان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی مەعریفی و ئەدەب و زانستە جۆراوجۆرەکاندا".