لە دورگەیەک کۆی گشتی تەمەن 100 ساڵە

10:36 - 2024-01-21
دووتوێ
244 جار خوێندراوەتەوە

لەدورگەی «ئۆکیناوای» رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆن، خەڵکی زۆر درەنگ دەمرن و بەگشتی تەمەنیان دەگاتە سەروو سەد ساڵ، ئەو شارە یەکێکە لەو پێنج شارەی جیهان کە مرۆڤ تەمەنی تێدا درێژە، خەڵکی ئەو دورگەیە لەگەڵ ئەوەی مەرگەساتی مێژوویی گەورەیان بینیووە، تەنها لە جەنگی جیهانی دووەمدا  200هەزار هاووڵاتیان لێ کوژراوە و بەدرێژایی مێژوو دەردەسەری زۆریان چەشتوە، کەچی تەمەنیان لە ئاسایی بەرزترە و تا دەشمرن بە تەندروستییەکی باشەوە ژیان بەڕی دەکەن، تۆبڵێی نهێنی ئەو تەمەن درێژیەیان چی بێت؟

لایەنی رۆحانی
خەڵکی ئەو شارە بۆ ئەوە ناژین تەمەن بەڕێ بکەن، بەڵکو باوەڕیان بە مەبەستی ژیان هەیە و ئامانجێک لەبەردەم خۆیان دادەنێن و هەوڵی بۆ دەدەن تا پێی دەگەن، ئەو تێگەیشتنە وایان لێ دەکات بەردەوام کاربکەن و بجوڵێن، خەباتی بێوچان بکەن تا دەگەنە ئامانجی خۆیان، ئەو کارکردنەشیان وزە و توانای زۆرتریان پێ دەبەخشێ و گورج و گۆڵ و لەش ساغ دەبن و کەم وایە نەخۆش بکەون.

پەیوەندی کۆمەڵایەتی
خەڵکی ئەوێ پەیوەندییان لەگەڵ یەکدی زۆر باشە وەک یەک خێزان تەماشای دەرودراوسێ، کەسوکار، هاوڕێ و دۆست دەکەن و بە موڵکی خۆیانی دەزانن، لە تەنگانە فریای یەکتر دەکەون و یەکدیان خۆش دەوێت، هەر بۆیەش کێشەی کۆمەڵایەتی و قسەوقسەڵۆک و شەڕو ئاژاوەیان نییە، کۆڕو کۆبوونەوە و دیدار و شەوچەرەیان زۆرە و لەگەڵ یەکدی کاتی خۆش بەسەردەبەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ تەمەن درێژییان.

سیستەمی خۆراک
 بەهۆی شوێنی جوگرافییان خواردنی سەرەکیان ماسی و گیاندارە ئاوییەکان و سەزەواتە، زۆر کەم وایە گۆشتی سوور بخۆن، دوژمنیان شەکرو خوێیە، هەروەها کەمخۆرن و خۆراکی تەندروست و بەلەزەت دەخۆن، ئەمەش وادەکات تەندروستیان تێک نەچێ و نەخۆش نەکەون، جگەلەوەش ئەوەی دەشیخۆن بەهۆی زۆری جووڵە و کارو کاسبییەوە زوو هەرسی دەکەن و نابێتە چەوری لەناو جەستەیان.

سەرچاوە: National Geographic


#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان