بەخێرایی نان مەخۆ

10:37 - 2024-01-21
دووتوێ
118 جار خوێندراوەتەوە

بەخێرایی خواردنی ژەمەکان تەندروست نییە و پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن لەسەر خۆ و بەهێمنی نان بخۆین، چونکە وەک دەڵێن گەدە 6 دەقیقەی پێویستە تا ئاماژە لە مێشک وەردەگرێ و پێی دەڵێ ئیتر تێر بویت و بەسە، بەڵام ئەوانەی بەهۆی کەمیی کات یان بەدەم سەیرکردنی تیڤی یان مۆبایلەکانیانەوە ناندەخۆن هەست بەتێربوون ناکەن و بە پەلەپروسکێ ناندەخۆن و زیاتر لە ئاسایی دەخۆن، ئەمەش جگەلەوەی هۆکاری زوو قەڵەوبوون هۆکاری سەرەکیشە بۆ زۆر نەخۆشی لەوانە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دڵەڕاوکێ، ئەو راستییە لە توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکە ژاپۆنییەکاندا هاتووە کە لەسەر چەند گروپێک خەڵک کردوویانە و بۆیان سەلماوە بە پەلە نانخواردن مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

سەرچاوە: گۆڤاری Focus  

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان