ئەو شتانەی نابێت لە سندوقی پلاستیکیدا هەڵبگیرێن

10:40 - 2024-01-21
دووتوێ
156 جار خوێندراوەتەوە

ئا، مەعروف مەجید*


ئەگەرچی دەفری پلاستیکی گونجاوە و دەستکەوتنی ئاسانە، بەڵام هەندێک بابەت هەیە نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو پلاستیکدا هەڵبگیرێت، چونکە تایبەتمەندی راگرتنی شێ و هەڵمژینی

بۆنی هەیە، بۆیە کۆمەڵێک بابەتتان پێدەناسێنین کە نابێت هەڵبگیرێن لەناو قاپی پلاستیکیدا، بەپێی ماڵپەڕی  «thespruce»

قوماشی ناسک و ریشاڵی سروشتی
ئەو جلوبەرگانەی قوماشی ناسکیان تێدایە وەکو ئاوریشم و ریشاڵی سروشتی وەکو خوری نابێت بخرێنە ناو سندوقی پلاستیکەوە، چونکە زیانیان پێدەگات و بۆنی ناخۆش دەگرن، بەڵکو لەناو کیسی قوماشی هەوا گۆڕکێدا هەڵیانبگرن.

شتومەکی چەرم
کەلوپەلی چەرم وەک جلوبەرگ و پێڵاو و جانتای دەستی و پشتێن..هتد ئەگەر لەناو کیسی نایلۆندا هەڵبگیرێت ئەوا ئەو شێ زیادەیەی لەناو پلاستیکەکەدا پەنگی خواردووە زیانیان پێدەگەیەنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی درز لە چەرمەکەدا جگە لە گەشەکردن تێیدا، پێویستە، پێڵاو و پشتێن لە کیسی پەڕۆدا هەڵبگیرێت، بەڵام جلە گەورەکان لەناو کیسی پەڕۆدا هەڵبگرە.
لە کاتی هەڵگرتندا جلوبەرگی چەرم مەچەمێنەوە، چونکە ئەوە چرچ و لۆچی دروست دەکات کە لابردنی قورسە، هەروەها کەرەستە چەرمەکان بەجیا هەڵبگرە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە لەسەریان.

بەڵگەنامە و وێنەی گرنگ
بەهۆی ئەگەری کێشەی شێداریی، نابێت بەڵگەنامە گرنگەکان و وێنەی چاپکراو لەناو کیسی نایلۆن و دەفردا هەڵبگیرێن، بەڵگەنامە و وێنەی گرنگ لە شوێنێکدا دابنێ کە بەرگری لە ئاگر و ئاو بکات.

خواردن
پێویستە خۆراک لە شووشەدا هەڵبگیرێت وەک لە پلاستیکدا، چونکە شووشە خۆراک بۆ ماوەیەکی زۆر دەپارێزێت، لە کاتێکدا پلاستیک ئامادەیە بۆ گرتنی بۆنی خۆراک و دزەکردنی مادە کیمیاییەکان بۆ ناو خۆراکەکە، هەروەها زیاتر کاریگەریی لەسەر دەبێت بەهۆی پلەی گەرمی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی درز بە تێپەڕبوونی کات.

خواردنی ئاژەڵ
خواردنی سەگ و پشیلە زەیتی تێدایە و لەکاتی دانانی لەناو سەبەتەی پلاستیکیدا بۆ ماوەیەکی درێژ دەشێ تێکبچێت.

کەرەستە ئەلیکترۆنییەکان
نابێت کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە سندوق و کیسی پلاستیکیدا هەڵبگیرێت بەهۆی شێدارییەوە، چونکە شێداری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان گەرم دەکات، بەمەش بێسوودیان دەکات، بۆیە ئەم ئامێرانە بخەرە ناو جانتای دەستییەوە.

*سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان