دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان بۆ 4ی شوبات دواخست

03:42 - 2024-01-21
کوردستان
208 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاردانی لەبارەی سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بۆ مانگی شوباتی داهاتوو دواخست.
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر چەند سکاڵایەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان و مافی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بوو، بەڵام دادگاکە بڕیاردانی لە بارەی سکاڵای تایبەت بە ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان بۆ 4ی شوبات و ھەروەھا بڕیاردانی لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ 18ی شوبات دواخست.
سێ لەو سکاڵایانە کە ئاڕاستەی دادگاکە کراون تایبەت بوون بە مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە داواکراوە پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکات و ھەر 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت.
لە سکاڵایەکی دیکەشدا داوا لە دادگاکە کراوە پێنج مادەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم بدات، کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

# پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان