لە سەرەتای رۆژێكی نوێدا

10:19 - 2024-01-22
ڕاپۆرت
189 جار خوێندراوەتەوە

هێلین محەمەد

هەموو رۆژێك كاتێك لە خەو هەڵدەسیت و رۆژێكی نوێ دەستپێدەكەیت، دیارە مێشكت ئارامە، بۆیە بەدیقەتەوە حساب بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە بكە:
1-هەموو بەیانییەك كە لە خەو هەڵدەسیت، هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژە و بە دڵ داوا بكە بێتەوە یادت بۆچی لەم ژیانەدایت و گرنگترین ئارەزووت بۆ ئەمڕۆ چییە؟
2-ئەوە هەڵبژێرە ئەمڕۆ دەتەوێت لە چ ئاستێكی هۆشیاری و ئەزموونی فێربووندا كار و لێكۆڵینەوە بكەیت، پاشان ئەو بژاردەیە بنووسە كە گرەنتی ئەوە دەكات، بەو حاڵەت و ئامانجە بگەیت.
3-بە تەركیزی تەواو و سەرنجدانی ئەو ئیشەی لەبەردەستایە، لە رابردوو وەرە دەرەوە. گرنگ نییە ئیشەكەت چەند ئاسایی و كۆن بێت، رێزی ئەو ناز و نیعمەتە بگرە كە ئەمڕۆ دەژیت و هەناسە دەدەیت.
4-وەها رەفتار لەگەڵ بەژن و باڵاو لەشی خۆتدا بكە وەك ئەوەی جوانترین و گرنگترین مناڵە لە باوەشتدا. ئەمڕۆ دەستی بەخشندەیی بەسەری ئەو مناڵەدا بێنە، خواردنی باش و پڕ وزەی بدەرێ كە ببێتە هۆی چالاكی و جموجوڵ بۆی.
5-گوێ بە كێشەكان مەدە و بێ ترس رووبەڕوویان ببەرەوە، دڵنیابە راكردن لە كێشەكان چارەسەر نییە، دیارە شەو پێش خەوتن نیگەرانییەكانی خۆتت نووسیوە و خستووتەتە تەنەكەی خۆڵەوە.
6-ئەمڕۆ ژیانت چۆنە ئاوا قبووڵی بكە و ئەوەی ناتوانیت بیگۆڕیت قبووڵی بكە، ئەوەت بیر نەچێت ئەمڕۆ لەبەردەم رۆژێكی تازەدایت، ئامادەیی خۆت بۆ خۆشی و ناخۆشییەكانی نیشان بدە.
7-بۆ هەر ئیشێكی باش كە دەیكەیت و هەر بیرۆكەیەكی باش كە هەتە، رێز لە خۆت بگرە و شانازی بە خۆتەوە بكە. بە درێژایی ئەم رۆژە باشییەكانت دەستنیشان بكە و بە سەركەوتنەكانت خۆشحاڵ بە.
8-ئەو ئیشەی ئەمڕۆ پێویستە بیکەیت بەڵسۆزی بیكە و خۆت لە ئیش مەدزەرەوە و ئیشی ئەمڕۆ مەخەرە بەیانی.
9-لە ئیش و ئەزموونی نوێ مەترسە و ئامادە بە بۆ هەر ئیش و ئەزموونێكی نوێ. دڵنیابە هەڵەش بكەیت هەر شتێكی نوێ فێردەبێت، بۆیە سڵ مەكەرەوە و كورد وتەنی كردە پەشیمان بە نەك نەكردە پەشیمان.
10-وا سەیری ئەمڕۆ مەكە هەموو ئەو كاروبارانەی دێنە رێت هەموویان باش و دڵخۆشكەر دەبن حسابی ئەوەش بكە شتی ناخۆش و رووداوی ناخۆشیشت دێتەڕێ، بەڵام مەترسە و ئامادەبە بۆ هەرووكیان.
11-شتێكت بیر نەچێت هەمیشە ئارامی خۆت لە دەست نەدەیت و هەمیشە بە خوێنساردییەوە رووبەڕووی شتەكان بەرەوە، دڵنیابە بە هەڵچوون و تووڕەبوون هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكرێت. ئەوەش بزانە هەڵچوون و تووڕەبوون پێش هەموو كەسێك زیانی بۆ خۆت هەیە.

12-دواجار كاتێك شەو دەچیتە ناو جێگا و دەتەوێ بخەویت، بەخێرایی هەڵسەنگاندنێك بۆ رۆژەكەت بكە، شتە خراپەكان فڕێ بدە و شانازیی بەشتە باشەكانەوە بكە، مێشكت ساف بكە بۆ ئەوەی باش بخەویت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان