پێشمەرگە چووە پلەی یەكەمی

09:39 - 2024-01-23
وەرزش
121 جار خوێندراوەتەوە

تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەمساڵ لە خولی نایابی یانەكانی عیراقدا كە پار خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق بوو، ئەنجامەكانی هەفتە لەدوای هەفتە باشتر دەبن و ئەمساڵ لە ساڵی پاریان باشتر دەردەكەون و ئێستا یەكەمی ریزبەندیی گروپەكەیانن.
پێشمەرگە رۆژی شەممەی رابردوو لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە تیپی یانەی ئیتیسڵاتی شاری بەغدا كرد و توانی 2-1 یارییەكە لە تیپی میوان بباتەوە، بەم بردنەوەیەش توانی بچێتە پلەی یەكەمی ریزبەندیی گروپەكەشی.
ئەگەر چی تیپی میوان توانی گۆڵێك لە پێشمەرگە بكات و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە تەواو بكات، بەڵام لە تایمی دووەمدا پێشمەرگە دووگۆڵی كرد، یەكەمیان ستیڤن سارڤۆ لەدەقیقەی 76 دا بەپنالتی و دووەمیشان بە لێدانێكی راستەوخۆ ئەحمەد وەهاب تۆماریكردو بەوەش توانیان سێ خاڵی ئەم یارییە دەستەبەر بکەن و بەوەش بە 12 خاڵ چوونە پلەی یەكەمی ئەم گروپە.
ئێستا ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی گروپی یەکەم بەمشێوەیەیە:  
-1 پێشمەرگەی سلێمانی (6 یاری)          (12 خاڵ).
-2 كەرمە           (5 یاری)(12 خاڵ).
-3ناسریە           (6 یاری)(10 خاڵ).
-4 مەسافی. باشوور (6 یاری)(8 خاڵ).
-5 فەهد             (6 یاری)(8 خاڵ).
لە هەفتەی 8 ی یارییەكانیشدا پێشمەرگە دەچێتە دەرەوەی یاریگای خۆی و دەبێتە میوانی یانەی فەهدی پێنجەمی ریزبەندیی و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن:
*فەهد           ×        پ.سلێمانی.
*عەفەك         ×            ناسریە.
*مەسافی .باش  ×           شەرگات.
*ئیتیساڵات      ×            سامەڕا.
*ئەلحوسێن      ×             میسان.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان