عیراق، قەتەر، سعودیە، ئێران بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوتوون

09:54 - 2024-01-23
وەرزش
188 جار خوێندراوەتەوە

لەدوێنێ دووشەممە 22/1/2024 – ەوە یارییەكانی جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی گروپەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا دەستیانپێكردووە، دوێنێ دووشەممە دەبێت هەردوویارییەكەی دوا جەولەی گروپی یەكەمی هەڵبژاردە بەشدارەكان كرابن بەمشێوەیە:
 *تاجیكستان × لوبنان.
*قەتەر      ×   چین.
ئەمڕۆش سێشەممە یارییەكانی ئەم جەولە نوێیە بەردەوام دەبن و ئەم یارییانەی تر دەكرێن:
*سوریا      ×   هیندستان.
ئوستورالیا   × ئۆزبەكستان.
*هۆنگ كۆنگ×   فەلەستین.
* ئێران      ×     ئیمارات
سبەی چوار شەممە ئەم دوو یارییەی تر  لە گروپی چوارەمدا دەكرێن
*ژاپۆن  × ئەندەنوسیا.
*عیراق  ×      ڤێتنام.
تائێستا 4 هەڵبژاردە توانیویانە بگەنە قۆناغی 16 هەڵبژاردە(قەتەری وڵاتی میواندارییكەر، عیراق، سعودیە،  و ئێران)، هەڵبژاردەی عیراق خاوەنی دوو بردنەوەیە لەكۆی ئەو دوو یارییەی كردوونی 3-1 لە ئەندونیسیا و 2-1 لە ژاپۆن، ئەم یاریەی داهاتووشی كەبەرامبەر ڤێتنامە، یارییەكی ئاسانە و هەڵبژاردەی ڤێتنام هیچ خاڵێكی نییەو ئەو دوو یارییەی كردونی بە بەرامبەرەكانی دۆڕاوە.
بۆ ئەوەی عیراق لە لووتكەی ریزبەندیدا بمێنێتەوە دەبێت لانی كەم یەكسان بێت، یاریی دووەمی نێوان ژاپۆن و ئەندەنوسیاش ركابەرییەكی سەختە بۆ مانەوە لەخولەكەدا و سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، بەتایبەتی كە هەردوو هەڵبژاردەكە هەریەكەو خاوەنی 3 خاڵن.چوار لە باشترین سێیەمی گروپەكانیش دەگەنە قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ ئەمانیشدا یەكەم و دووەمی گروپەكان كە 12 هەڵبژاردە دەكەن بۆ قۆناغی 16 هەڵبژاردە سەردەكەون.
رۆژی پێنجشەممەش كۆتایی بە یارییەكانی قۆناغی گروپەكان دێت و یارییەكانی تری گروپەكانی پێنجەم و شەشەم دەكرێن و دواتر ئەم خولە پێدەنێتە قۆناغی 16 هەڵبژاردەوە كە رۆژی یەكشەممە 28/1 دەستپێدەكەن. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان