بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتییەوە كەرنەڤاڵی كتێب سازدەكرێت

12:29 - 2022-05-31
کوردستان
846 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، هەردووە مەكتەبی راگەیاندن و مەكتەبی بیر و هۆشیاری كەرنەڤاڵی كتێب بەڕێوەدەبەن.

رۆژی 2/6/2022 هەردوو مەكتەبی راگەیاندن و مەكتەبی بیر و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەدروشمی (كتێبێك بێنە و كتێبێك ببە) كەرنەڤاڵی كتێب بەڕێوەدەبەن.

كەرنەڤاڵەكە سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 2/6/2022 لە باڵەخانەی مەكتەبەكانی یەكێتی لە سلێمانی دەست پێدەكات و تا 2ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت.

#یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان