بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی کاک حەمەی وەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری دەڤەری گەرمیان (حەمەی وەلی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
کاک حەمەی وەلی جگەلەوەی دۆستی نزیک و دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و کاریگەری هەبوو.
لە خوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان