دەزانی شیری هۆڵەندی چەندی دەکرێتە پەنیر؟

11:47 - 2024-01-28
دووتوێ
175 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا هۆڵەندا ساڵانە 13.6 ملیار کیلۆ شیر بەرهەم دەهێنێت، لەو رێژەیەش 58 ٪ ی دەکرێتە پەنیر، 7 ٪ ی دەکرێتە شیری خواردنەوە و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تر، 5 ٪ بۆ شیری چڕ، 3 ٪ ی دەکرێتە کەرە و رۆنی کەرە.
هاوکات 14 ٪ ی شیرەکەی کە دەمێنێتەوە بۆ چەندین بەرهەمی دیکە بەکاردەهێنرێت، لەکۆی بەرهەمی شیرەمەنی، 75  ٪ لە چوارچێوەی سنوری یەکێتی ئەوروپادا بەکاردێت، کە 40 ٪ ی لە خودی هۆڵەندا بەکاردەهێنرێت، گرنگترین وڵاتانی هەناردەکردنی ناو یەکێتی ئەوروپا بریتین لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەلجیکا، جگە لەوەش 25 ٪ ی بەرهەمهێنان هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.
لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەرهەمە شیرەمەنیەکانی مانگا هۆڵەندییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی دەچنە چین و ئەمریکا و بەریتانیا، هەناردەکردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکانی هۆڵەندا بەهای مەزەندەکراوی نزیکەی 10 ملیار یۆرۆیە و نزیکەی 7 ٪ ی باڵانسی بازرگانی هۆڵەندا پێکدەهێنێت.
پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بەرهەمهێنانی شیر لە هۆڵەندا کەمببێتەوە بەهۆی ئەو رێوشوێنە ژینگەییانەی وڵاتەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێی دەکات و کاریگەری لەسەر ئەو جووتیارانە دەبێت کە خانەنشین دەبن.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان