بۆ عاشقانی شلیک

11:48 - 2024-01-28
دووتوێ
204 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان


توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە سوودی خواردنی شلیک بە بەردەوامی بۆ تواناکانی مێشک و دابەزینی فشاری خوێن و زیادکردنی توانای دژە ئۆکسان خستۆتەڕوو لەو بارەیەوە د. شیرین هۆشمەند توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێژی وەرزش و زانستە خۆراکییەکان لە زانکۆی سان دێگۆ لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەڵێت: «خواردنی شلیک رۆژانە رەنگە توانای مەعریفی کەسانی بەتەمەن باشتر بکات، هەروەها پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و توانای دژە ئۆکسێنەر زیاد دەکات».
ئاماژە بەوەش دەکات «ئەمە رێکارێکی گرنگی خۆپارێزییە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنە جۆراوجۆرەکان، ئەمەش زیادکردنێکی بەسوودە بۆ ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو کە سوودەکانی شلیک-ی بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەرخستبوو .

سوودەکان خواردنی شلیک
*توێژینەوەکە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری نیوتریشیندا بڵاوکردۆتەوە ئەوانەی بەشدارییان تێدا کردووە رۆژانە نزیکەی 26 گرام شلیک، یان لە دوو ژەمدا خواردوویانە توانایان بۆ چارەسەرکردنی مەعریفی مێشکیان 5.2 لە سەدا زیادی کردووە.
*فشاری خوێنیان بە رێژەی 3.6 لە سەدا کەمیکردووە، هەروەها توانای دژە ئۆکسێنەریان بەڕێژەی 10.2 لە سەدا زیادی کردووە، لەگەڵ کەمبوونەوەی پێوەری کەمەریان بەڕێژەی 1.1 لە سەدا.
*شلیک زۆر پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆژی تێدایە جگە لە دابینکردنی 100 ٪ پێویستی رۆژانە بۆ ڤیتامین سی.
*سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکییە تەندروستەکان بۆ دڵ وەک ترشی فولیک و پۆتاسیۆم و ریشاڵ و پۆلیفینۆل.
*تاقیکردنەوەکانی پێشوو بۆ خواردنی شلیک دەریانخستبوو کاریگەری هەیە بۆ باشکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، جگە لە توانای بۆ دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش  و دابەزینی فشاری خوێن.
سەرچاوە: سکای نیوز

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان