پیاڵە چایەک بە 200 دۆلار

11:52 - 2024-01-28
دووتوێ
118 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی میللەتانی جیهان چا دەخۆنەوە، تورکەکان لەسەر ئاستی جیهان بەوە بەناوبانگن چایەکی زۆر دەخۆنەوە، بەڵام لەوان زۆرتر ئەڵمانی ناوچەیەکن کە پێی دەڵێن Ostfriesen رۆژانە نزیکەی یەک لیتر چا دەخۆنەوە ئەمەش لەسەر ئاستی جیهان قەبەترین چا خۆرەوەن، دوای ئەوان بەریتانییەکان و روس دێن، چا زۆر جۆری هەیە و لەزۆر وڵاتدا بەرهەمدەهێندرێت، چین یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە  زۆر جۆر چا دەڕوێنن، لەوانە چای پەینی پاندایە پاشەڕۆی ئاژەڵی پاندا تێکەڵی خاک دەکرێ و چای لەسەر دەڕوێندرێت و چایەکی سەوزی بۆندار و بەتام و خۆشی لێ بەرهەمدێت، ئەوجۆرە یەکێکە لە گرانترین و پڕبەهاترین چا لەهەموو جیهاندا، یەک کیلۆی بە 70 هەزار دۆلارە و پیاڵە چایەکی بە 200 دۆلاری ئەمریکییە.

سەرچاوە: Die Welt

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان