دەستەی گشتی گومرگی عیراق، هاوردەکردنی چەند جۆرە خۆراکێکی ئامادەی قەدەغەکرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستەی گشتی گومرگی عیراق رایگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ھاوکردەکردنی کێک و ھەویرکاری کە پەنیر و مریشک و کەرە و ماسی و سەوزارەتی تێدا بێت، لەگەڵ ھاوردەکردنی شیرینی و پیتزا قەدەغەیە.
هەروەها وتیشی رێگە دەدرێت چەند بابەتێک ھاوردەبکرێت لەوانەش: نان بە ھەموو جۆرەکانیەوە، لەگەڵ بۆرەک و ھەموو جۆرەکانی و نەستەلە و پسکیت
هاوکات باسی لەوەشکرد ئەم بڕیارانە لەپێناو پاراستنی بازاڕەکانە لە چەند ماددەیەکی خۆراکی کە لەگەڵ تایبەتمەندی عیراق یەکناگرنەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی پیشەسازی نیشتمانی.