وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترەمپ کە داوای دەستبەجێ چۆڵکردنی تارانی دەکات، بەنزین بە ئاگردا دەکات و تۆمەتبارە لە پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
کووە جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتیشی، هەڕەشە و زیادکردنی فشارەکان و بەنزین بە ئاگرداکردن، یارمەتیدەر نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان.