ئێران بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی لە فەرماندەکانی وڵاتەکەی قەدەغەکرد

04:42 - 2025-06-17
جیهان
49 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئێران، بەکارهێنانی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندی و سەعاتی زیرەک و کۆمپیوتەری لە فەرمەندە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکان قەدەغەکرد.

ئاسایشی ئەلیکترۆنى ئێران، بڕیارێکی دەرکرد و بەگوێرەى بڕیار و رێنماییەکان، بەکارهێنانی سەرجەم ئامێرە بەستراوەکان بە تۆڕەکانی پەیوەندییەوە، قەدەغەیە.

هەر لە بڕیارەکەی فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئێراندا هاتووە، داوا لە خەڵک کراوە کەمترین بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان، کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراون بەکاربهێنن و رێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست بگرنەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان