تەنیا سێ یانە ماون بگەنە قۆناغی 8 یانە

10:42 - 2024-01-30
وەرزش
111 جار خوێندراوەتەوە

سبەی چوارشەممەو دووسبەی پێنجشەممە، یارییەكانی جەولەی شەشەم کە دوا جەولەی یارییەکانی قۆناغی گروپەكانی چامپیۆنس لیگی خانمانە دەكرێن، یارییەكانیش بەمشێوەیە دەكرێن:

سێشەممە 30/1/2024
* بایرن مونشن × پی ئێس جی -   گروپی سێیەم.
* ئەیاكس × رۆما -گروپی سێیەم
* پاریس ئێف سی× چێڵسی -       گروپی چوارەم.
* ریاڵ مەدرید × هاكن -                    گروپی چوارەم.
چوارشەممە 31/1/2024
* ئینتراخت فرانكفۆرت × رۆسینگۆرد - گروپی یەكەم.
* بەنفیكا × بارسیلۆنا -گروپی یەكەم.
* بران × بۆڵتن -گروپی دووەم.
*لیۆن  ×سلاڤیا پراگ -گروپی دووەم.
پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو یارییەكانی جەولەی پێشكۆتایی ئەم قۆناغە كران، ئەو یانانەی كەلەم قۆناغەوە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد، تیپی خانمانی یانەی بارسیلۆنا و بەنفیكا و لیۆن و بران و چێڵسی بوون، لەم جەولەیە لە یارییەكیانیشەوە سێ تیپەکەی تر دەردەکەون.
لە گروپی سێیەمدا هەر دوو یارییەكە چارەنووسسازن بۆهەر چوار یانەكە، لە گروپی چوارەمیشدا لە هاكن و پاریس ئێف سی یەكێكیان بۆ قۆناغی 8 یانە سەردەكەوێت و هەردوو یارییەكەی ئەم گروپەش زۆر گرنگن.
ریزبەندی هەر چوار گروپەكە بەر لە ئەنجامدانی ئەم یارییانە، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
گروپی یەكەم
-1بارسیلۆنا (15 خاڵ).
-2بەنفیكا(8 خاڵ).
-3فرانكفۆرت(4 خاڵ).
-4رۆسینگۆرد (1 خاڵ).
گروپی دووەم
-1لیۆن (13).
-2بران(10خاڵ).
-3سلاڤیاپراگ (4 خاڵ).
-4 بۆڵتن(1 خاڵ).
گروپی سێیەم
-2پی ئێس جی(9 خاڵ).
-1ئەیاكس (7).
-3بایرن مونشن(6 خاڵ).
-4رۆما (5 خاڵ).
گروپی چوارەم
-1چێڵسی (11 خاڵ).
-2هاكن(8 خاڵ).
-3پاریس ئێف سی(7 خاڵ).
-4ریاڵ مەدرید (1 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان