پەیامی سەرۆک بافڵ لە یادی شەهیدان شێرکۆ فاتیح شوانی و حسێن مەنسووردا

04:32 - 2024-01-30
کوردستان
508 جار خوێندراوەتەوە

لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور، دوو نموونەی باڵای خەبات و خۆڕاگریین لەپێناوی خاكی كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.
ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین، لە رۆژە سەختەكاندا بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بەگژ تاریكیدا دەچوونەوە و تاوەكو شەهیدیش بوون، لەو رێبازە پیرۆزەی خەبات لایاننەدا و بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست.
ئەمڕۆ كە یادی ئەو دوو فەرماندە تێكۆشەرە دەكەینەوە، بەڕێزەوە یاد و یادەوەرییەكانیان وەبیرخۆمان دەهێنینەوە و لەبەرامبەر ئازایەتی و جوامێریاندا، سەری رێزمان دادەنەوێنین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سەرفرازیی بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان