پاش ته‌واو بوونی گراندسلامی ئوسترالیا، ریزبه‌ندیی یاریزانە كوڕ و كچەکانیش بڵاو كرایه‌وه و له كوڕاندا جۆكۆڤیچ و له كچاندا ئیگا شیڤیۆتیك له پلەی یه‌كه‌میدا مانه‌وه.
جۆكۆڤیچ له‌م گراندسلامه‌دا كه یه‌كه‌مین گراند سلامی ئه‌مساڵ بوو له‌كۆی چوار گراندسلامه‌كه‌ی ساڵ، له یاریی پێش كۆتاییدا به یانیك سینه‌ری ئیاڵی دۆڕا و نه‌یتوانی بگاته یاریی كۆتایی، به‌ڵام له لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی یاریزاناندا ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا خاوه‌نی 9855 خاڵه‌و به رێژەیه‌كی کەم له خاڵ له پێش كارلۆس ئه‌لكارازی دووه‌م - 9255 خاڵ و دانیێڵ میدڤیدیڤی روسی - 8765 خاڵەوه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، جۆكۆڤیچ به‌م گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، ئه‌مه هه‌فته‌ی 410 یه مینه له‌م پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی نموونه‌یی بێ وێنه‌یه كه هیچ یاریزانێكی تر نه‌یتوانیوه ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات و به 100 هه‌فته زیاتر پێش رۆجیه فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسرا و جیهان كه‌وتووه.
له‌م رووه‌وه یه‌كه‌م یاریزان تا پێنجه‌م یاریزان كه زۆرترین هه‌فته له لووتكه‌ی ریزبه‌ندیدا ماونه‌ته‌وه ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه‌ن:
-1 نۆڤاك جۆكۆڤیچ –سربیا(410 هه‌فته).
-2 رۆجییه فێدره‌ر سویسرا (310 هه‌فته).
-3 پیت سامبراس-ئه‌مریكا(286 هه‌فته).
-4 ئیڤان لندل-ئه‌مریكا(270 هه‌فته).
-5 جیمی كۆنه‌رز-ئه‌مریكا(268 هه‌فته).
شایانی باسه له‌ریزبه‌ندیی كچانیشدا هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ روینه‌داوه وشیڤیۆنتیک یەکەم و سابالینکا دووەمی ریزبەندییە.