پیرۆزبایی بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی ‎بزوتنەوەی گۆڕان

10:18 - 2022-06-01
کوردستان
1029 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‎بەبۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و (46)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
‎یادی یەكێتی لەم ساڵدا، هاوكاتی بوونی كۆمەڵێك ئاڵنگاری سیاسی و ئابوورییە كە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان رووبەڕووی میللەتەكەمان بۆتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆكاری كۆمەڵێك مەترسی و هەڕەشەن بۆ سەر قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، كە پێویستی بە هەندوەرگرتن و داڕشتنی سیاسەتێكی ژیرانەی كوردستانیی و تەبایی ناوخۆیی هەیە بۆ روبەڕوبوونەوە و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
‎مایەی نیگەرانییە خەڵك كە خاوەنی راستەقینەی شۆڕش و قوربانیدانی میللەتەكەمان بووە، ئێستا لە ئەدای خزمەتگوزاری و ئاستی ژیان و گوزەرانیان ناڕازین، هەربۆیە هیواخوازین ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ بەخۆداچوونەوە و گۆڕانكاری لە شێوازی سیاسەتكردنمان، بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندیی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان، بۆ باشتركردنی شێوازی ئیدارەدان و حوكمڕانی كە وەڵامگۆی داواكارییەكانی هاووڵاتیان بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
‎1ی 6ی 2022

#یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان