بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆکەتان، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
رادیۆی گەلی کوردستان كە ئێزگەی شۆڕش و سەركەوتنە مەزنەكەی راپەڕینی گەلی كورد بوو، مێژوویەكی درەوشاوە و پڕ لە شانازی لە كاری میدیایی بیستراودا هەیە. ئەمەش جێگەی دڵخۆشی و شانازی ئێمەیە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا پشتئەستوور بە مێژووی زێڕین و رابردووە درەوشاوەكەتان، رۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتر بگێڕن و لەگەڵ پێشكەوتنە میدیاییەكان هەنگاوبنێن. سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵ و زانیاری، كۆكەرەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بن. ئێمەش هاوكار و پشتیوانتان دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی