پەیامی مەکتەبی سیاسیی بە بۆنەی 43 ساڵەی ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستان

08:08 - 2022-03-19
کوردستان
672 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵان راگەیاندنکاران و کارمەندانی ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستان

بە بۆنەى تێپەڕبونی 43 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی ئێزگەکە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەرێزو گشت ئەوانەش دەکەین کە لەسەرەتاوە لە پاڵ ئەرکی پێشمەرگایەتیدا رۆڵیان هەبووە لەم ئێزگەیەدا .

ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستان کە لە رۆژگاری سەختی خەباتی شاخدا بە ئامێرێکی زۆر سادەو ساکار و لە ژێر خێوەتێکدا دەستی بە پەخش کرد ، بەڵام بۆ ئەو رۆژگارە دەنگدانەوەیەکی گەورەى هەبوو لە نێو کۆڕی خەباتی سیاسی وچەکداریی کوردستان و عێراقدا و گوێی داگیرکەرانیشی دەزرنگاندەوە.

ئەم یادکرنەوەیەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، یادکردنەوەی بەشێکی زیندووی شۆڕشی نوێیە کە رادیۆکە رۆڵێکی گەورەى هەبوو لە جۆشدانەوەى خەبات و بڵاوکردنەوەی دیدگاو گوتارى شۆرش و یەکێتیدا .

بۆ ئەم قۆتاغەش گرنگە کە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بە هەمان گیانی سەردەمی ئێزگەکە بەڵام بە شێوازی سەردەمیانە درێژە بە کاروانی میدیایی خۆتان بدەن و بە بەرنامە و برٍگەی ئامانجدارى هۆشیاری بەخشین بەگوێگران و کۆمەڵانی خەڵک لە بوارە جیا جیاکانی ژیاندا ، ئەمەش لە ستافی ئەو ڕادیۆ سەنگینە چاوەرٍوانکراوە چونکە درێژەپێدەرى قوتابخانەیەکە کە هەستکردن بە لێپرسراوێًتی لە کاری میدیا لەپرەنسیپە سەرەکیەکانی کارکردنیانە .

دوبارە ساڵیادی دامەزراندنی رادێوى دەنگی گەلی کوردستان ( ئێزگەکە) لە ئێوە و گوێگرانی پیرۆز بێت و شاد و سەرکەوتوبن.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

#دەنگی گەلی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان