بۆ (43) هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئێزگه‌ى ده‌نگى گه‌لى كوردستان
به‌ڕێزان: به‌ڕێوه‌به‌رو كادر‌و كارمه‌ندانى ده‌نگى گه‌لى كوردستان
لەیادی (43)هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنى ئێزگه‌ى ده‌نگى گه‌لى كوردستاندا به‌ناوى لێپرسراوو تەواوی هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى رێكخستنه‌وه گەرمترین پیرۆزبایى ئه‌م یاده پڕشكۆیه‌تان لێده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى زیاترتان بۆ ده‌خوازین و ئه‌رك و شه‌ونخونى و ماندووبوونتان به‌رز ده‌نرخێنین.
ده‌نگى گه‌لى كوردستان له رۆژگارێكى زۆر سه‌خت و دژوار‌دا دامەزرا وده‌ستى به په‌خشى به‌رنامه‌كانى كرد كه هیچ ده‌نگێكى دیكه‌ى ئازاد له ئارادا نه‌مابوو، هه‌ربۆیه زۆر زوو بووه ئومێدى خه‌ڵكى كوردستان و بووه پردى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى نێوان شۆڕش و خه‌ڵك.
ده‌نگى گه‌لى كوردستان جگه له‌وه‌ى به‌درێژایی شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تى (ى.ن.ك) ده‌نگێكى بوێر‌و زوڵاڵى پێشمه‌رگه‌و گه‌لى كوردستان بووه به‌بێ جیاوازى و ڕۆڵى گرنگى هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى پێشمه‌رگه‌و خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵًك و ئاشناكردنیان به‌گوێى گوێگر‌و بیسه‌رانیدا. له‌كاتى راپه‌ڕین و پێش راپه‌ڕیندا رۆڵێكى کاریگەروگرنگى له جۆشدان و هاندانی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان هەبوە بۆ راپه‌ڕین دژى رژێمى سته‌مكارى به‌عس و ڕاماڵینى دام‌و ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانى. هه‌ربۆیه خه‌ڵك نازناوى (ئێزگه‌كه) یان به‌خشى به‌م رادیۆیه.تائێستاش وتار‌و بروسكه‌كانى له هه‌ست و زاكیره‌ى خه‌ڵكدا ماونه‌ته‌وه‌و مێژووش هه‌رگیز ئه‌م ڕۆڵه‌ى ئێزگه‌كه‌ى یه‌كێتى فه‌رامۆش ناكات. دەنگی گەلی کوردستان یەکێکی ترە لە سەروەریەگەورەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەربۆیە ئومێده‌وارین له‌ئێستاشدا ئه‌م ئێزگه خۆشه‌ویسته‌بتوانێ خۆی بگونجێنێت لەگەڵ سەردەم و کاری میدیای ئێستادا رۆڵى پیشه‌ییانه‌ى خۆى ببینێ و هه‌ر له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى زیاتردا بن.
مه‌كته‌بى رێكخستنى
یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان