ھەڤاڵ دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و رۆژنامەنووسان و ستافی ئێزگە
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٤٣ ساڵ بەسەر ئێزگەی دەنگی ھەق و راستیی بە ناوی رۆژنامەی کوردستانی نوێ- ەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین.
ھیوادارین وەک ھەمیشە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەنگی پێشمەرگە قارەمانەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و ئێوەش ھەنگاوەکانتان بە ئاراستەی گەشەکردنی زیاترو کرانەوەی زیاتر بێت.
پیرۆزە ساڵیادی ئێزگەکە، و ھەمیشە ئەو دەنگە ھەر بمێنێ.
کوردستانی نوێ