مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەرزاندنی یەكێتی دەكات و دەڵێت، پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی كوردستاندا، لەم یادەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و كاركردنی لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتە نیشتمانییەكان و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا
بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی كوردستاندا.
ئومێدەوارم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك بەشدارێكی سەرەكی لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە گەڵ هێز و لایەنەكانی دیكەی كوردستان، پشتیوانی بەهێزی حكومەت بن لەپێناوی جێبەجێكردنی كارنامەكەیدا بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێكی شایستەی خەڵكی كوردستان بكات.
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و كاركردنی لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتە نیشتمانییەكان و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان