وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئێران: هێرشەکانى ئەمریکا هەڵەى ستراتیژییە

04:07 - 2024-02-03
جیهان
167 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران سەرکۆنەى هێرشەکەى بەرەبەیانى شەممەى ئەمریکاى کرد بۆ سەر چەند ئامانجێکى گرووپە چەکدارییەکان لە عیراق و سوریا.
ناسر کەنعانى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، "هێرشەکە سەرکێشی و هەڵەیەکى ستراتیژییە، دەبێتە مایەی هەڵکشانى گرژیی و ناسەقامگیریى زیاتر لە ناوچەکەدا، دەستدرێژیکردنە بۆ سەروەریى عیراق و سوریا و پێشێلکارییەکى روونى یاساکانى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان