پاترییەک بە وزەی ئەتۆم کاردەکات

10:45 - 2024-02-04
دووتوێ
384 جار خوێندراوەتەوە

ئا: كامەران ئەحمەد سلێمان


كۆمپانیایەكی چینی دەستپێشخەری پاتری ئەتۆمی پەرەپێدەدات كە پەنجا ساڵ كار دەكات و هەرگیز پێویستی بە بارگاویكردنەوە نییە، كۆمپانیای بیتاڤۆڵتی چینی دەڵێت سەركەوتوو بووە لە دروستكردنی پاترییەكی بچووكی ئەتۆمی كە كارەبا بەرهەم دەهێنێت بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، بەبێ چاككردنەوە و شەحنكردنەوە، دەستپێكردنەكە باس لە مۆبایلە زیرەكەكان دەكات كە هەرگیز پێویستیان بە شەحنكردنەوە نییە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش دەتوانن بەردەوام بن لە فڕین.

وەشانی بچووك
تەكنەلۆژیای پشت ئەم پاتریانەی وزەی ئەتۆم نوێ نییە، بەڵام تا ئێستا گرانیی و تێچووییەکی یەكجار زۆریان هەبووە، كۆمپانیای بێتاڤۆڵت وەشانێكی بچووكی دروستكردووە بە دانانی 63 ئایزۆتۆپی ئەتۆمی لە مۆدیولێكی بچووكتر لە دراوێک، ئێستا لە قۆناغی تاقیكردنەوەدایە، رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی دەنووسێت وزەی كارەبایی بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئایزۆتۆپە ئەتۆمییەكانەوە دروست دەبێت.

ئەگەرەكان بێكۆتایە
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، «پاترییە گەرمی ئەتۆمییەكان دەتوانن پێویستی دابینكردنی كارەبای درێژخایەن بۆ نموونە فڕۆكەوانی، ئامێرەكانی  AI، ئامێری پزیشكی، مایكرۆپڕۆسێسەر، هەستەوەری پێشكەوتوو و مایكرۆرۆبۆتەكان دابین بكەن»

ئۆتۆمبێلی كارەبایی
پاترییەكان لە پلەی گەرمی نێوان 60 بۆ 120 پلەی سەدی كاردەكەن، كاتێك بە زنجیرە بەیەكەوە دەبەسترێنەوە، رەنگە لە داهاتوودا گونجاو بن بۆ بەهێزكردنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان.
پاتری تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكە تەنها 100 مایكرۆوات هێزێكی كەم و ڤۆڵتیەی 3 ڤۆڵتی بەرهەم دەهێنێت، پلانەكە بریتییە لە بەرهەمهێنانی پاترییەكی 1 وات لە ماوەی ساڵێكدا، هیچ تیشكێكی دەرەكی تێدا نییە، بۆیە دەتوانرێت لە ئامێری پەیسمەیكەر و دڵە دەستكردەكانیشدا بەكاربهێنرێن، بەپێی وتەی بیتاڤۆڵت.

هاوڕێی ژینگەیە؟
ئەگەر پاترییەكە ئاگری گرت؟ دیزاینی چیندار رێگری دەكات لە تەقینەوەی پاتری یان ئاگركەوتنەوە، بەڵام كۆمپانیاكە قسە لەسەر ئەو پرسیارە ناكات كە ئەگەر بەهۆی هۆكارێكی دیكەوە بسوتێن چی روودەدات، ئەوان پێداگری لەسەر ئەوە دەكەن كە پاترییەكانی وزەی ئەتۆم دۆستی ژینگەن، روونكردنەوەكە دەڵێت: «دوای ئەوەی پێی دەوترێت ماوەی خراپبوون، 63 ئایزۆتۆپەكە دەگۆڕێت بۆ ئایزۆتۆپێكی جێگیر لە مس، كە ناتیشكی چالاكە و بەو هۆیەوە هیچ مەترسی و پیسبوونێك بۆ سەر ژینگە دروست ناكات».
سەرچاوە: رۆژنامەی سەربەخۆ- هۆڵەندا

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان