گرانی لە سەنگافورە

10:50 - 2024-02-04
دووتوێ
94 جار خوێندراوەتەوە

سەنگافورە وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ژیان تێیدا گرانە، ژمارەی دانیشتوانەکەی کەمترە لە 6 ملیۆن هاووڵاتی، لەگەڵ ئەوەی تۆڕێکی هاتوچۆی مۆدێرن و سەنگینی هەیە، بەڵام بەهۆی باشی وەزعی ژیانیان زۆربەیان ئۆتۆمبێلیان هەیە، ئەمەش بۆتە کێشە و قەرەباڵغی بێئەندازە لەناو شارەکان، بۆیە حکومەت ئەمساڵ رێکاری تازەی گرتۆتەبەر بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و بەجۆرێک گرانی کردووە هەموو کەس دەرەقەتی نایەت.
تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلێکی نوێ لەو وڵاتە بۆتە 76 هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەمە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، خۆ ئەگەر هی گەورە بێت نرخەکەی 103 هەزار دۆلاری ئەمریکیە، حکومەت پلانی (ئەوەی داناوە تا ساڵی 2030 بە زۆرینەی 85 ٪ ی هاووڵاتیان هۆیەکانی گشتی گواستنەوە بەکاربێنن کە 42 ملیار دۆلاری بۆ تەرخان کردووە و بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیانی دەستەبەرکردووە، جگەلەوەش هانی خەڵک دەدەن بە پیادە یان بە پایسکیل هاتوچۆ بکەن.
سەرچاوە: Handelsblatt

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان