کۆچی دوایی ساڵح فاروق، پێشمەرگەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەکاتی مەشق و راهێناندا، لە دڵەوە غەمبار و نیگەرانیكردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هێزەكانی كۆماندۆ و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
کاکە ساڵح فاروق پەروەردەی هێزە دڵسۆز و پتەوەكەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بوو، گەنجێكی لێهاتوو و خۆنەویست بوو، لەدەستدانی جێگەی نیگەرانیی هەموولایەكمانە.
لە خوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان