ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دروشمی (میتۆدێکی نوێ بۆ رێکخستنێکی سەردەمیانە) لە هۆڵی شەهید شیهاب لە قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە کۆنفرانسەکەدا کاری رێکخراوەیی و هەیکەلی ئۆرگانەکانی مەکتەبی رێکخستن رێکدەخرێنەوە، بەرەو ئامانج و کاری باشتر هەنگاو دەنێن.
پێشتریش مەکتەبی رێکخستن لە کۆنفرانسێکدا پێشنیاز و راسپاردەكانی سنووری مەڵبەندەكانیان بۆ كۆنفرانسی گشتی وەرگرت.