رەوەز ئیسماعیل
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاماده‌یه بۆندێكی زه‌به‌لاح پێشكه‌ش به یانه‌ی با‌رسیلۆنا بكات به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌و یانه‌یه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له دوا ژماره‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه با‌رسیلۆنا له‌لایه‌ن یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزییه‌وه بۆندێكی پێشكه‌ش كراوه كه بڕه‌كه‌ی70 ملیۆن یۆریه ئه‌مه‌ش له پای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری رافینای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ببن.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌م بۆنده قایل بێت، ئه‌وا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاتی خۆی با‌رسیلۆنا له كڕینی رافینیادا داویه‌تی به یانه‌ی لیدز یۆنایتد، هه‌روه‌ها ئه‌و 9 ملیۆن یۆرۆیه‌شی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌بوو وه‌ك موته‌غه‌یرات بارسا بیدات به لیدز یۆنایتد.
ئه‌گه‌ر بێت و بارسا به‌م داواكارییه‌ی یانه‌ی تۆتنهام قایل بێت، ئه‌وا ده‌توانێت زۆر له كێشه داراییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی كێشه‌ی دارایی خاوێن چاره سه‌ر بكات.
هه‌ر له راپۆرته‌دا هاتووه، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵیش هاتۆته سه‌ر خه‌ت و به‌شداریی ئه‌و مه‌زاده ده‌كات كه تیایدا رافینا له بازاڕی كڕین فرۆشتنی هاوینه‌ی ئاینده‌دا دانراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گوشار له‌سه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه تا به‌یه‌كێك له‌و بۆندانه قایل بێت كه ده‌خرێته به‌رده‌می.
رافینیا هاوینی ساڵی 2022 له یانه‌ی لیدز یۆنایتده‌وه هاتۆته با‌رسیلۆنا، له 20 یاریی یانه‌ی بارسیلۆنادا به‌شداریی كردووه، له‌و ژماره‌یه له یاریی 4 گۆڵی له خول و پاڵه‌وانێتییه جۆراو جۆره‌كاندا كردووه‌و 7 ئه‌سیستی هه‌یه، ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات.