لە سنووری هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی، لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن، پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردۆتەوە و تەنها لە ماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە 100 خوێندنگەی دیكە و باخچەی ساوایان لە سنووری سلێمانی بایكۆتیان شكاندووە و خوێندنیان دەستپێكردۆتەوە، جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: ئەم هەڵوێستەی مامۆستایان لەبیرناكرێت و سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایان هەیە كە رێگایان نەدا ساڵێكی خوێندنی ئەم سنوورە بفەوتێت.
زیاتر لە 100 خوێندنگە و باخچەی ساوایانی دیکە بایكۆتیان شكاند
بەپێی نوێترین ئامار، لە رۆژی 1/2 تا دوێنێ 6/2/2024، لە سنووری سلێمانی 101 خوێندنگەی دیكە و باخچەی ساوایان بایكۆتیان شكاندووە و پڕۆسەی خوێندنیان دەستپێكردۆتەوە.
لە ماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە 100 خوێندنگە و باخچەی ساوایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتیان شکاندووە و خوێندنیان دەستپێکردۆتەوە، جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: «ئەم هەڵوێستەی مامۆستایان لەبیرناکرێت و سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایان هەیە کە رێگایان نەدا ساڵێکی خوێندنی ئەم سنوورە بفەوتێت».
بەپێی نوێترین ئامار کە دەست PUKMEDIA کەوتووە، لە رۆژی 1/2 تا دوێنێ 6/2/2024، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 101 خوێندنگە و باخچەی ساوایان بایکۆتیان شکاندووە و پڕۆسەی خوێندنیان دەستپێکردۆتەوە.
پشتیوانی لە داوا رەواکانیان دەکەین
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند، مامۆستایان بە شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن، سەلماندیان کە پەرۆشی رۆڵەکانیانن و رێگانادەن ساڵێکی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بفەوتێت، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لە داوا رەواکانیان دەکەین، سوپاس و پێزانینیشیان ئاڕاستە دەکەین بۆ ئەو هەڵوێستە مەردانەیەی نواندویانە، هەم لەکاتی بایکۆت و خۆپیشاندان کە زۆر بەهێمنانە داواکارییەکانیان خستەڕوو، هەمیش لەئێستادا کە پڕۆسەی خوێندنیان دەستپێکردۆتەوە.
وتیشی: «پەیام و داواکاریی مامۆستایان بە هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق و تەنانەت نەتەوەیەکگرتووەکانیش گەیشتووە، ئەرکی حکومەتیشە داوا رەواکانیان جێبەجێ بکات، هەروەها داوا لەو مامۆستایانە دەکەم کە تائێستا بایکۆتیان نەشکاندووە، دەرگای خوێندنگەکان بکەنەوە و هەمان هەڵوێستی هاوپیشەکانیان هەبێت کە دڵنیام بایکۆت خواست و ویستی ئەوان نەبووە و بەناچاری پەنایان بۆ بردووە»
لەگەڵ ئەوەی 13/9/2023، بەڕەسمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ لێدرا، بەڵام مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەیان داواکارییان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست، بایکۆتی خوێندنیان کرد و بۆ زیاتر لە چوار مانگ دەرگای خوێندنگەکان داخران.
مامۆستایان رێگایان نەدا 700 هەزار خوێندکار ساڵێکی خوێندنیان بفەوتێت
له ههرێمی كوردستان زیاتر له یهك ملیۆن و 900 ههزار خوێندكار ههیه، لهو ژمارهیهش زیاتر له 700 ههزار خوێندكار له سنووری پارێزگای سلێمانییه كه دابهشبوون بهسهر 10 بهڕێوهبهرایهتیدا كه ئەوانیش بریتین له بهڕێوهبهرایهتییەکانی پهروهردهی (رۆژئاوای سلێمانی، رۆژههڵاتی سلێمانی، چهمچهماڵ، سهیدسادق، دوكان، دهربهندیخان، شارباژێڕ، شارهزوور، پێنجوێن، قهرهداغ) و ئێستا له ههر 10 بهڕێوهبهرایەتییهكه خوێندن دهستیپێكردۆتهوه و رۆژانهش ژمارهی خوێندنگهكان كه دهست بهخوێندن دهكهنهوه، لە زیادبووندایە.
PUKMEDIA