كەرێك بە دارێكەوە بەسترابۆوە، شەیتان پەتەكەی كردەوە و بەرەڵای كرد. كەری تاین خۆی كرد بەناو كێڵگەی دراوسێكەیاندا تەڕ و وشكی خوارد و ئەوەی نەشیخوارد عەدمی كرد. ژنی دراوسێ كە ئەوەی بینی تفەنگی لێ راكێشا و تۆپاندی. كابرای خاوەن كەریش كاتێك دیمەنەكەی بینی، تووڕە بوو ژنی دراوسێكەی كوشت. خاوەنی كێڵگەكەش كاتێك دیمەنەكەی بینی، خاوەنی كەرەكەی كوشت. بە شەیتانیان وت: چیت كرد؟ وتی: هیچ تەنیا كەرێكم بەرەڵا كرد!
ئەگەر دەتەوێت شارێك یان وڵاتێك كاول بكەیت، هەر ئەوەندە بەسە كەر بەرەڵا بكەیت.
تلگرام/ اخبار گوناگون،
سوان.