پەیامی پیرۆزبایی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ یادی ٤۳ ساڵەی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان

06:28 - 2022-03-19
کوردستان
471 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان بەڕێوەبەر و كادر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

بەبۆنەی (٤٣)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەكەم، هیوای گەشەپێدان و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەم ئێزگە ئازیزەمان دەخوازم.

دەنگی گەلی کوردستان، لەقۆناغە جیاجیاکانى خەباتی رزگاریخواز و دیموكراسی گەلەكەماندا، سەرەڕای ئەوەی پەیام و روانینەكانی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانی گەیاندوە، رۆڵێکى کاریگەرى لەجۆشدانی كۆمەڵانی خەڵك و بەرزكردنەوەی وورەی پۆڵاینی پێشمەرگە و بەهێزكردنی گیانی بەرخودان بینیوە بەتایبەت لە راپەڕینى ئازارى ١٩٩١دا ، ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە بەهەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزیى ستافەکەى، ئێزگەکە لەبەرەوپێشچوون و گەشەکردن دایە.

لەم ساڵیادەدا بەو پەڕى رێز و وەفاوە لە خزمەت و ڕۆڵى ئەو پێشمەرگە و کادر و خاوەن قەڵەم ‌و میدیاكارانەش دەڕوانین کە لەقۆناغە جیاوازەکانى ئێزگەدا کاریان کردوە و بەشانازییەوە لە تۆمارى سەروەرییەکانی شۆڕشى نوێ و مێژووی ئێزگەدا ناویان دەهێنرێت.

دووبارە پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرکەوتووبن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی



#دەنگی گەلی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان