״یەكێتی بە بەرنامەی نوێوە درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات״

پەیامی رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی

10:51 - 2022-06-02
کوردستان
859 جار خوێندراوەتەوە

هەموو ساڵێك لە 1/6دا یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە شكۆوە ئەم یادە دەكەنەوە.
یادی یەكێتی یادی خەبات و كۆڵنەدانی نیوسەدەی گەلێكی دابەش و داگیركراوە دژی داگیركاری و دیكتاتۆریەت، لەم یادەدا سەری رێز و نەوازش لە ئاست گڵكۆی شەهیدان و رابەری شۆڕشی كوردایەتی سەرۆك مام جەلال دادەنەوێنم و سڵاو بۆ ئەو تێكۆشەرانەی كە بێ پشوودان لەم كاروانەدا رۆژگاری سەخت و هەورازی زۆریان بڕیوە.
دڵنیام بۆ داهاتوو یەكێتی بە بەرنامەی نوێوە درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات.
جارێكی تر پیرۆزبێت یادی حزبی شەهیدان و ئومێدی داهاتوومان.

رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

#یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان