كەركەدەن مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

11:04 - 2024-02-11
دووتوێ
279 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی راوکردنەوە مەترسییان لەسەرە

ئا: فەرید دڵشاد

كەركەدەن بە یەكێك لە گەورەترین ئاژەڵەكان لە جیهاندا هەژمار دەكرێت، بەهۆی  راوكردنی بەردەوام و سوودوەرگرتن لە قۆچەكەی و فرۆشتنی بە پارەیەكی زۆر لە ئێستادا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، پسپۆڕانی بواری ژینگە بەدوای دۆزینەوەی رێگەیەكن بۆ رێگریكردن لە راوكردنیان بەشێوەیەكی نایاسایی.
بەگشتی كێشی كەركەدەنەكان دەگاتە یەك تۆن، ئەستوری پێستەكەی 1.5 بۆ 5 سانتیمەتر دەبێت، لەگەڵ زۆری كێشی و گەورەیی قەبارەی، بەڵام توانای رێكردنی 40 كیلۆمەتری هەیە لە سەعاتێكدا، ئێستادا بەهۆی راوكردنیانەوە تەنیا 6 هەزار و 487 دانەیان ماوە لەسەر زەوی.
قۆچێكی گرانبەها سەرەكیترین هۆكاری لە ناوچوونی ئەم ئاژەڵەیە و نرخەكەی لە ئاڵتوون گرانترە، نرخی یەك كیلۆ لە قۆچەكەی دەگاتە 60 هەزار دۆلار، پزیشكانیش پڕۆژەیەكیان دەستپێكردووە بۆ پارێزگاریكردن لە كەركەدەنەكان، ئەوەش لەرێگەی ژەهراویكردن و تیشكداركردنی قۆچی كەركەدەن تا راوچییەكان سوودی لێوەرنەگرن. 
باشووری ئەفریقا و نامبیا و كینیا بە نیشتمانی كەركەدەن ناسراوە، كینیا پرۆژەیەكی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی كەركەدەن بۆ ئەوەی رووبەرێكی فراوانتریان هەبێت تاكو بگەڕێن و زاوزێی زیاتر بكەن، بەڵام گواستنەوەی كەركەدەن ئاسان نییە و ئەگەر بە هۆشیارییەوە نەبێت رەنگە مردارببنەوە.
كینیا تارادەیەك سەركەوتوو بووە لە پاراستنی كەركەدەن دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بەهۆی راوكردنی كەركەدەنەکانی ئەو وڵاتەوە 300 دانە كەمیكردبوو، بەڵام ئێستا كینیا خاوەنی هەزار كەركەدەنە و دەڵێن ئامانجمانە ژمارەكە بگەیەنینە دوو هەزار دانە.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتانی ئەفریقا هەمیشە رەخنەی ئەوە لە دەسەڵاتداران دەگرن هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی كەركەدەن هەوڵێكی نەزۆك بووە، بە تایبەت لە باشووری ئەفریقا پارتی هاوپەیمانی دیموكرات دەڵێت لە ساڵی 2000 وە 351 كەركەدەن لە باشووری ئەفریقا لە ناوچوون ئەوەش 12 % كەركەدەنەكانی ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوە: العربی الجدید

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان