کاریگەری خوێ لەسەر گورچیلە

11:05 - 2024-02-11
دووتوێ
106 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە خوێی زۆر و خواردنی سوێر کاریگەری خراپ لەسەر گورچیلە بەجێدێڵێت، د. لو چی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە قەڵەوییەوە لە زانکۆی تۆلین-ی نیو ئۆریلیانزی ئەمریکی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان لە گۆڤاری جامای پزیشکیدا بڵاوکردۆتەوە دەڵێت: زیادکردنی رێژەیەکی زۆر لە خوێ بۆ خۆراکمان پەیوەستە بە زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەوە.
ئەو پزیشکە و ستافەکەی 465 حاڵەتیان شیکردەوە کە ناوەڕاستی تەمەنیان 56 ساڵ بوو، هیچ کامێکیان پێشتر نەخۆشییەکانی گورچیلەیان نەبووە لە ساڵی 2006 ەوە چاودێری ستایلی ژیانیان کردن تا ساڵی 2023 لەنێویاندا ئەو کەسانەی هیچ خوێیان بۆ خواردنەکانیان زیاد نەکردبوو یان زۆر بە ئەستەم خوێیان کردبووە خواردنەوە بە بەراورد بەوانەی زۆرتر خوێیان بەکارهێنابوو دەرکەوت ئەوانە زیاتر ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی گورچیلەیان تێدا زیاد بووە، لەگەڵ مەترسیی بەردەوام و دووبارە بەکارهێنانی خوێ لە خۆراکیاندا، بۆ نموونە ئەو کەسانەی هیچ خوێیان نەخواردووە بە بەراورد بەوانەی هەندێکجار خوێیان خواردووە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە تێیاندا بە رێژەی 4 ٪ زیاد بووە، بەڵام ئەوانەی زۆرجار خوێ بۆ خواردن زیاد دەکەن ئەو رێژەیە بۆ 7 ٪  بەرزبۆتەوە، هاوکات ئەوانەی هەمیشە خوێی زۆر دەخۆن رێژەکە تێیاندا دەگاتە 11 ٪  . 
هەروەها ئەو شیکردنەوانە دانرا بە لەبەرچاوگرتنی ستایلی ژیان کە جگە لە خواردنی خوێ ئایا ئەو کەسانە کێشیان زیاد بووە و جگەرە کێش بوون یان مادە کهولییەکانیان خواردۆتەوە و وەرزشیان نەکردووە لەگەڵ نەخۆشی شەکرە و بەرزە پەستانی خوێنیان هەبووە.
لێکۆڵەران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن زۆر کێشەی فیسیۆلۆجی هەیە پەیوەستە بە خواردنی رێژەی زۆری خوێ و لاوازیی وەزیفەکانی گورچیلەوە وەک گۆڕانی هۆرمۆنات و زیادبوونی ماندووبوونی ئۆکسانی.
سەرچاوە: سکای نیوز

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان